Erbil 32°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:27

ڤیدیۆ.. چەكدارانی غەززە چەند تانكێكی سوپای ئیسرائیل دەتەقێننەوە

کوردستان TV
100%

لیواكانی عیزەدین قەسامی سەر بە باڵی چەكداری بزووتنەوەی حەماس گرتە ڤیدیۆییەكانی شەڕیان لەگەڵ سەربازانی ئیسرائیل لە ناوچەكانی باكوور و باشووری كەرتی غەززە بڵاوكردەوە.
لەلایەن خۆیەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، هێزەكانیان پێشڕەوییان بۆ ناوەندی شاری غەززە كردووە كە قەڵای سەرەكی حەماسە و گەورەترین شاری كەرتی كەناراوەكانە، هاوكات بزووتنەوەكە ڕایگەیاندووە كە چەكدارەكانیان زیانێكی زۆریان بە هێزەكانی ئیسرائیل گەیاندووە.
لەلایەكی دیكەوە كۆچی فەڵەستینییەكان بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری كەرتی غەززە بەردەوامە.
سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی ئاسمانیی و زەمینیی و دەریاییەوە بەردەوامە لەسەر هێرشەكانی بۆ سەر كەرتی غەززە. فەڵەستینییەكانیش كە رووبەڕووی هێرش و بۆردومانی چڕ بوونەتەوە، بەردەوام كۆچ بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری كەرتی غەززە دەكەن .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.