Erbil 30°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:30

نەتەوە یەکگرتووەکان: پێویستە ڕێز لە یەکپارچەیی خاکی غەززە بگیرێت

تصاعد الدخان بعد غارة جوية على قطاع غزة، 11 أيار/ مايو 2021. © أ ف ب
کوردستان TV
100%


نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە کە شوێنێکی ئارام لە غەززەدا نییە و ڕایگەیاند: پێویستە ڕێز لە یەکپارچەیی خاکی غەززە بگیرێت.
گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیفان دوجاریک لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەیدا، وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا بانگەوازی ئاگربەست لە غەززە بە چ واتایەک دێت، دوجاریک باسی لەوە کرد کە دەستەواژەی جیاواز لەو بارەیەوە بەکارهاتووە، بەڵام بانگەوازی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئامانجی مرۆییە بۆ ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکان.
لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا کە ئایا بانگەوازی ئاگربەست بۆ باکوور یان باشووری غەززەیە، دوجاریک ڕایگەیاند: پێویستە ڕێز لە یەکپارچەیی خاکی غەززە بگیرێت، شوێنێکی ئارام لە غەززەدا نییە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.