له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان پاله‌وانێیه‌تی شه‌تره‌نجی یانه‌كانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، سبه‌ی پێنجشه‌م 9ی11ی2023، پاله‌وانێیه‌تی شه‌تره‌نجی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان، له ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تره‌نجی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی راشیگه‌یاندووه، پاله‌وانێتییه‌كه كاتژمێر 6ی ئێواره له هوتێل پاریس له پارێزگای دهۆك ده‌ستپێده‌كات و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له كۆتاییدا راگه‌یاندراوه، لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی هه‌رێم كاروچالاكییه‌كانی به پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌دات.
پاڵه‌وانێیه‌تی شه‌تره‌نجی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان به‌رێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.