Erbil 30°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:35

تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا

کوردستان TV
100%


لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكی داواكراو لەپارێزگای هەڵەبجە دەستگیركرا .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 8ی11ی2023. پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌،لەدرێژەی گەڕان و بەدواداچوونەكان بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی فەرمانی گرتنیان هەبووە لەدادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق ، تۆمەتبارێكیان لەپارێزگای هەڵەبجە دەستگیركرد كە بەپێی ماددەی 406 فەرمانی گرتنی هەبووە .
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەئێستادا تۆمەتبار ( ه ، س ، ب  ) بەبڕیاریدادوەر ڕاگیراوەو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەكێك لە جۆری دەمانچە لەگەڵ هەندێک کەلوپەل کەبەتۆمەتباربووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.