ئەمڕۆ چوارشەممە 11/08/ 2023، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و هێمن قادر جێگری پارێزگار و ئەكرەم ئەحمەد یاریدەدەری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی ناوەندی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەولێر و بەڕێوەبەری ئەندازەی پارك و باخچەكانی هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاوی هاووڵاتییان، چوارەم فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە لە پاركی شانەدەری شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لە گوتەیەكدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر گرنگی كردنەوەی ئەو فێستیڤاڵانەی روونكردەوە و رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگی بە ژێرخانی ئابووری و كشتوكاڵ دەدات، رووئیای سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی خۆراك و پاڵپشتی گشتی بۆ ئەم كەرتە گرنگە لە كارنامەی كابینەی نۆی حكومەت روون و ئاشكرایە.
پارێزگاری هەولێر روونیشیكردەوە، كابینەی نۆیەم گرنگی تەواو بە سێكتەرەكانی كشتوكاڵ و خۆراك دەدات، تا ئاستی دابینكردنی خۆبژێوی و پاشان هەناردەی كاڵاكان بۆ دەرەوەی وڵات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.