بەگوێرەی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی، هێزێكی دەستەبژێری بەریتانیا بۆ ڕزگاركردنی ئەو بەریتانیانەی لە غەززە گیریان خواردووە، لە لوبنان مەشق و ڕاهێنان دەكەن.
بەگوێرەی ڕۆژنامەكە، پێشبینی دەكرێت یەكەی ڕەنجەرزی سوپای بەریتانیا كە تەنها دوو ساڵ لەمەوبەر پێكهێنراوە، شانبەشانی هێزی ئاسمانی شاهانە ئۆپەراسیۆنێكی گواستنەوەی ئاسمانی ئەنجامبدات، بۆ ڕزگاركردنی ئەو بەریتانییانەی لە غەززە گیریان خواردووە .
ڕۆژنامەكە بڵاویكردەوە، پلانە وردەكان بە نهێنی ماونەتەوە، چونكە مەترسی ئەوە هەیە بەریتانییەكان لە وڵاتانی وەك لوبنان لەلایەن حزبوڵڵاوە بە بارمتە بگیرێن.
لەوبارەیەوە ژەنەڕاڵ پاتریك ساندەرز، سەرۆك ئەركانی گشتی سوپای بەریتانیا جەختی لەوە كردەوە كە بەدوور نازانرێت هێزەكانی بەریتانیا ڕاستەوخۆ بۆ شەڕ یان ململانێ ڕابكێشرێن و پلاندەرانی سەربازی هەوڵی ئەوە دەدەن كە خۆیان لەم كارە بەدوور بگرن.
بزانە بۆچی هێزێكی دەستەبژێری بەریتانیا بەنهێنی لە لوبنان مەشق و راهێنان دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.