جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا داوای ڕاگرتنی كاتیی شەڕی غەززە لە بنیامین ناتانیاهۆ ،سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كرووە.
پێشتر وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاندبوو كە هەردوو سەركردە لە میانەی گفتوگۆی نێوانیاندا، ئەگەری "وەستانێكی تاكتیكی" لە شەڕەكانی غەززە بە هۆكاری مرۆیی و ئەگەری ئازادكردنی بارمتەكان تاوتوێ كردووە.
هەروەها ماڵپەڕی "ئەكسیۆس"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، بایدن لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، ڕۆژی دووشەممە، ناتانیاهۆی ئاگاداركردووەتەوە، كە وەستاندنی شەڕەكان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڕەنگە،بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بێت بۆ ئازادكردنی هەندێك بارمتەكان كە لە غەززە دەستبەسەركراون.
بایدن داوا لە ناتانیاهۆ دەكات بەشێوەیەكی كاتی شەڕ لە غەززە رابگرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.