Erbil 11°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 09:27

عێراق بڕیاری دا 10 ملیۆن لیتر گاز ببه‌خشێته‌ غه‌ززه‌

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی عێراق بڕیاری دا له‌ چوارچێوه‌ی گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه‌، بڕی 10 ملیۆن لیتر گاز بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره‌ بنێرێت.  

ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ شاری به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا به‌ مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل، بڕی 10 ملیۆن لیتر گاز ببه‌خشێته‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره‌.

جه‌ختیش كرایه‌وه‌ كه‌ عێراق له‌ هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی خۆی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رجه‌م مافه‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین به‌رده‌وامه‌ و داوای ڕاگرتنی به‌په‌له‌ی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان و بۆردومانه‌كان و به‌ئامانجگرتنی خه‌ڵكی سڤیلی غه‌ززه‌ ده‌كات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.