Erbil 11°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 09:42

پارتی و یه‌كێتی راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌می نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ پیرمام، راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبه‌وه‌‌‌ بڵاوكرایه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پیرمام ماوه‌ی زیاتر له‌ 5 كاتژمێری خایاند و هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ كۆبوونه‌كه‌ له‌ كه‌شێكی ئارام به‌ڕێوه‌چوو و بڕیاریشیان دا‌ به‌رده‌وامی به‌ كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانیان بده‌ن‌.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتییه‌:

ڕاگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتیى نیشتیمانى کوردستان

ئه‌مڕۆ سێشەممە 7ی 11ی 2023، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پیرمام، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان یەکێتیى نیشتمانى کوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌نجامدرا.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی هەرێمى کوردستان و عێراق بەتایبەتى و، ڕەوشى هەستیارى ناوچەکە بە گشتى گفتوگۆیان له‌ باره‌وه‌ كرا.

هه‌ردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگى و پێکەوەکارکردن و، پێویستى كۆكردنه‌وه‌ی هێز و تواناى سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و، داڕشتنى ستراتیژییەتێکى هاوبەش کە گونجاوبێت لەگەڵ ڕەوتى ڕووداو و گۆڕانکارییەکانى قۆناغه‌كه و، ڕووبەڕووبوونەوەى ئاڵنگارییەکان.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنى خاڵە هاوبەشەکان و چارەسەرکردنى گیر و گرفتەکان بە ئاراستەى بەرژەوەندییە نەتەوەیى و نیشتیمانییەکانى کوردستان.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌ پاڵپشتیكردنی هەنگاوەکانى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرایەوە بۆ دابینكردنی شایسته‌ داراییه‌كان و مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى دەستوورى هەمیشەیى عێراقدا.

لە کۆتاییدا بڕیاردرا کۆبوونەوەکان بەردەوامیان هەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش ئالییەتێکى گونجاو دیاری کرا.

شایەنى ئاماژەیە کۆبوونەوەکە لە کەشێکى ئارام و ئیجابیدا بەڕێوەچوو.

یەکێتیى نیشتمانی کوردستان                                       پارتی دیموكراتی كوردستان

7/11/2023

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.