Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 22:10

ئه‌مڕۆ مه‌راسیمی ڕێزلێنان بۆ نووسه‌ری دیاری كوردستان (ئاسۆ حه‌سه‌ن) به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 6-11-2023 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری وهونه‌ری هه‌ولێر –به‌شی چالاكی وێژه‌یی به‌هه‌ماهه‌نگی لقی هه‌ولێری یه‌كێیتی نووسه‌رانی كورد، مه‌راسیمێكی ڕێزلێنان بۆ نووسه‌ر و چیرۆك نووسی دیاری كوردستان (ئاسۆ حه‌سه‌ن) سازده‌كات.
مه‌راسیمه‌كه‌،له‌ ژێر ناوی (چه‌ك له‌پشووه‌.. قه‌ڵه‌م له‌ خه‌باته‌)  به‌رێوه‌ده‌چێت ،تیایدا  ( وتار ، په‌یڤین ، بیره‌وه‌ری ، ڕێزلێنان ، گوڵی وه‌فاداری ) پێشكه‌ش ده‌كرێن.
نووسه‌رو چیرۆك نووس ئاسۆ حه‌سه‌ن له‌ ساڵی 1958 له‌شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه‌ ،ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌ران وسه‌رنووسه‌ری ژماره‌یك گۆڤار بووه‌ كه‌ له‌ساڵانی 1982-1990 له‌ شاخ ده‌رده‌چوون له‌وانه‌: رێگاری ئازادی ، پێشكه‌وتن ،رێبازی لاوان، ئاڵای ئازادی ،سۆسیالیست.له‌ ساڵی 1997تاساڵی 2004 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری لقی هه‌ولێری یه‌كێیتی نووسره‌انر كورد وئه‌رادامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری (نووسه‌ری نوێ) بووه‌، له‌ ساڵی 1999 تا ساڵی 2004 سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (هه‌رێم) بووه‌ كه‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ده‌ریده‌كرد، له‌ ئیاری 2004 تا تشرینی دووه‌می 2006 به‌رێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی گشتی هه‌ولێر بووه‌.
ئه‌ندام بووه‌ له‌: سه‌ندیكاری رۆژنامه‌نووسیانی كوردستان ، یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد،كۆمه‌ڵه‌ی نووسه‌رانی كوردستان ، هاوبه‌ندی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس وهونه‌رمندانی پێشمه‌رگه‌،كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی كتێب دۆستانی كوردستان ،كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری كوردی له‌ به‌غدا ،هاوبه‌ندی رۆژنامه‌نووسانی جیهانی.
خاوه‌نی چه‌ندین كتێب له‌وانه‌:
 - ره‌هێڵه‌ی ژهر دایكرد شیعر 1988 شاخ.
-تابلۆ تراژیدییه‌كان كورته‌چیرۆك 1989 شاخ چاپی دووه‌م هه‌ولێر.
-هه‌ڵدێران كورته‌چیرۆك 2003 هه‌ولێر.
-له‌دووریانی مه‌رگ وچیاندا لێكۆڵینه‌وه‌ 2007 هه‌ولێر.
-بێده‌نگی شه‌وان – كۆلاژ، به‌رگی یه‌كه‌م 1012.
- بێده‌نگی شه‌وان – كۆلاژ، به‌رگی دووه‌م 1013
-نوێژی رووناهی، رۆمان 1013.
-پاكبوونه‌وه‌ كورته‌ چیرۆك 2023.
-پاكبوونه‌وه‌، كورته‌چیرۆك 2013
-كتێبخانه‌و ئه‌رشیفی نیشتیمانی كوردستان، لێكۆڵینه‌وه‌ 2015.
- تامه‌زرۆی خۆشه‌ویستیم، رۆمان 2019
شایانی باسه‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌  هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو- لقی هه‌ولێری یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد كاتژمێر 4ی ئێواره‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.