Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:28

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق گۆڕانكاری له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ پۆلی یه‌ك تا چواره‌می بنه‌ڕه‌تی ده‌كات

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڕیاری دا گۆڕانكاری له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ له‌ پۆله‌كانی یه‌ك تا چواره‌می بنه‌ڕه‌تیدا بكات، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕێكه‌وتی 5/11/2023 ده‌ركراوه‌، هاتووه‌ كه‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ له‌ پۆله‌كانی یه‌ك تا چواره‌می سه‌ره‌تایی ته‌نیا به‌ زاره‌كی (شفوی) ده‌بێت.

هه‌روه‌ها هاتووه‌ كه‌ ته‌نیا پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی له‌ وانه‌كانی زمان و بیركاریدا قوتابییان به‌ زاره‌كی و نووسینه‌كی تاقیكردنه‌وه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ جگه‌ له‌ قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ حكوومی و ناحكوومییه‌كانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌ و هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كیش سه‌رپێچی بكات رێكاری به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.