Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 18:27

كەشتیی فڕۆكە هەڵگری ئەمریكی ئایزنهاوەر گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا، هاتنی كەشتیی فڕۆكە هەڵگری دوایت دی ئایزنهاوەر-ی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕاگەیاند .
فەرماندەییەكە لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس(تویتەری پێشوو) ڕایگەیاندووە، تیمەكەی دوایت ئایزنهاوەر گەیشتوونەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا لە چوارچێوەی زیاتر بەهێزكردنی پێگەی ناوچەیی خۆیدا.
كەشتی فڕۆكەهەڵگری دوایت ئایزنهاوەر لەگەڵ كۆمەڵە كەشتییە یاوەرییەكەی، پەیوەندی بە كەشتی فڕۆكەهەڵگری جیراڵد فۆردەوە دەكەن، كە واشنتۆن دوای هێرشەكانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی ئۆكتۆبەردا، لە ناوچەكەدا جێگیری كرد.
ناردنی ئەو كەشتییە فڕۆكە هەڵگرە بە پێی ئەوەی كە مانگی ڕابردوو لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاندبوو، لە چوارچێوەی "ڕێگریكردن لە كردەوەی دوژمنكارانە دژی ئیسرائیل یان هەر هەوڵێك بۆ فراوانكردنی شەڕ لە دوای ئەو هێرشەی حەماس" بۆ سەر ئیسرائیل دێت.
لە 7ی تشرینی یەكەمدا حەماس توندوتیژترین هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێكرد و لانیكەم هەزار و 400 كەس لە ئیسرائیل كوژران .
هەروەها بەپێی ئامارێك كە حەماس ڕۆژی شەممە ڕایگەیاندووە، تا ئێستا 9 هەزار و 488 كەس لە ئەنجامی بۆردومانەكەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە كوژراون كە زۆربەیان خەڵكی مەدەنین و سێ هەزار و 900 منداڵیان منداڵە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.