Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 18:11

پرۆژەی دروستكردنی ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس لە دهۆك بە گوژمەی 13 ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت

کوردستان TV
100%


لە شاری دهۆك، پرۆژەی ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاسی شەقامی بارزان، كە لە دوو ڕێڕەوی پێچكردنەوە (یوتێرن) پێكدێت، بە گوژمەی 13 ملیار و 150 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت.

نەورۆز ئەحمەد، ئەندازیاری پرۆژەكە، لەوبارەوە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گووت: "پرۆژەکە لە دوو یوتێرن پێکهاتووە، یەکێکیان لە نزیک خواردنگەی گەڤەرکییە و ئەوەی دیکەش دەکەوێتە نزیک شندۆخ. ماوەی 450 ڕۆژ بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە دیاری كراوە، تا ئێستاش 66%ی پرۆژەكە تەواو بووە و لە مانگی شوباتی ئایندەدا هەمووی تەواو دەكرێت."

نەورۆز ئەحمەد گوتیشی: "گوژمەی پرۆژەكە 13 ملیار و 150 ملیۆن دینارە و لەسەر ئەركی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، جێبەجێ دەكرێت، بە تەواوبوونی پرۆژەكەش، شەقامی بارزان لە دهۆك، قەرەباڵغیی زۆری لەسەر نامێنێت و هاتوچۆی هاووڵاتییان ئاسانتر دەبێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.