Erbil 32°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:23

هه‌ولێر یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق تۆمار كرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و هه‌ینی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ كه‌شێكی باراناویدا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی كاره‌با تۆمار كرد و به‌مه‌ش هه‌ولێر یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق نووسییه‌وه‌.

ئه‌مشه‌و هه‌ینی له‌ گه‌ڕی 3ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له‌نێو یاریگه‌ی فڕه‌نسۆ هه‌ریری مێوانداری یانه‌ی كاره‌بای كرد.

یانه‌ی هه‌ولێر به‌ تاكه‌ گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و گۆڵه‌كه‌ش له‌ خوله‌كی 95 له‌ ڕێگه‌ی لێدانی سزا له‌لایه‌ن یاسین سامییه‌ تۆمار كرا.

به‌مه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌ وه‌رزی نوێی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق تۆمار كرد، دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوو یاریی یه‌كه‌مدا نه‌یتوانیبوو سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێ، به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌فت 1-1 یه‌كسان ببوو و به‌رامبه‌ر یانه‌ی قاسمیش 2-1 گۆڵ دۆڕابوو.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.