شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی داوای له هاووڵاتییانی سنووری سلێمانی و كه‌ركووك و گه‌رمیان كرد به‌هۆی مه‌ترسی لافاو و هه‌وره‌تریشقه‌وه، ئه‌مشه‌و نه‌ینه ده‌ره‌وه.
محه‌مه‌د كه‌مال شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: هۆشداری ده‌ده‌ین به ناوچه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك و هه‌ندێ ناوچه‌ی سنووری گه‌رمیان كه له ئێستاوه تا چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ئه‌گه‌ری لێزمه‌باران و هه‌وره‌بروسكه هه‌یه، هه‌ر بۆیه ئاستی ئاو به‌رز ده‌بێته‌وه و داواكارم له كاتی بارانی به‌هێز نه‌ڕۆنه ده‌ره‌وه جگه له‌وه‌ش هه‌وره‌تریشقه‌ی توندیش ڕوو ده‌دات .
ڕاشیگه‌یاند: كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه‌ی ئێستا كه به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه، ئه‌مشه‌و كۆتایی پێ دێ.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مشه‌و كاریگه‌ری شه‌پۆڵه بارانبارینه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆ‌ته سنووری سلێمانی و كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه و به‌شێكی گه‌رمیان.
له دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه بارانێكی به‌لێزمه له سنووری شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و زاخۆ باریوه، به‌تایبه‌تیش له هه‌ندێ ناوچه‌ی پارێزگای هه‌ولێر بووه‌ته هۆی دروستبوونی لافاو و گردبوونه‌وه‌ی ئاو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.