Erbil 32°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:30

له‌ هه‌ولێر پاله‌وانێیه‌تی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


له‌ ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستان، پاله‌وانێیه‌تی گۆڕه‌پان و مه‌یدان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتووان به‌رێوه‌ده‌چێت.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: پاله‌وانێتییه‌كه‌، له‌ رۆژانی 17 و 18 ی 11ی2023 له‌ یاریگای فڕه‌نسۆ هه‌ریری  له‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت.
راشگه‌یاندراوه‌، یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستانیش سوپاسی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌ دابینكردنی خه‌رجی ئه‌م پاله‌وانێتییه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان بۆ پێشكه‌وتووان به‌رێوه‌ده‌چێت، یه‌كێتییه‌ رایده‌گه‌ێنێت، پالپشتی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ره‌ بۆ وه‌رزشوانانمان ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هانده‌ر و پاڵپشتیكارێكی باشتر و به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌م یارییه‌ پڕ له‌ جه‌ماوه‌رییه‌.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.