Erbil 32°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:30

سلێمانی... لەمانگی رابردوودا نزیكه‌ی 3 هه‌زار نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە

کوردستان TV
100%

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2023) لەسەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان لەشاری سلێمانی 2.991 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1.299 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 1.762 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون ، 59 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.

مانگی رابردوو ئەو نەخۆشانەی لەسەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان بینراون 587 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵەوە بووە، 1.813 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە، 552 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 39 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.