Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:41

ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كونسوڵی قه‌ته‌ڕ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بوو

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سەفین دزەیی بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە حوسێن عه‌لى ساڵح ئه‌لفه‌زاڵه‌ کونسوڵى گشتى تازەى دەوڵەتى قەتەر لە هەرێمى کوردستان کرد کە وەک یەکەمین کونسوڵى گشتى وڵاتەکەى دەست بەکار دەبێت لە هەرێمى کوردستان.

لە سەرەتاى کۆبوونەوەکەدا بەرپرسى فەرمانگە بە ناوى خۆیی و حکوومەتى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونى لە کونسوڵى گشتى تازەى دەوڵەتى قەتەر کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست لە ئەرکەکەی.

لای خۆشییه‌وه‌ حوسێن ئه‌لفه‌زاڵه‌ سوپاسی فەرمانگە و حکوومەتى هەرێمى کرد بۆ پێشوازى و ئاسانکارى لە کردنەوەى کونسوڵگەرى گشتى وڵاتەکەى لە هەرێمى کوردستان و ڕایگەیاند هەرچەندە پێش بوونى نێردەى دیپلۆماسی وڵاتى قەتەریش لە هەرێمى کوردستان، پەیوەندییەکانى نێوان وڵاتى قەتەر و هەرێمى کوردستان لە ئاستێکى زۆر باش دابووە، بەڵام کردنەوەى کونسوڵگەرى گشتى دەبێتە هۆى زیاتر بەرەوپێشچوونى ئەو پەیوەندییانە لە چەندین بواردا و هاوکات ئاماژەى بەوە دا کە کردنەوەى کونسوڵگەرى گشتى بۆ پتەوبوونى زیاترى پەیوەندی دوولایەنى بووە و لەم ڕووەوە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بەرەوپێشچوونى زیاترى پەیوەندییەکانمان.

سەفین دزەیی ئاماژەى بە گرینگى کردنەوەى کونسوڵگەرى گشتى دەوڵەتى قەتەر کرد و تیشکى خستە سەر ئەو پەیوەندییە بەهێزەى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتانى کەنداو و هەروەها ئامادەیی تەواوى حکوومەتى هەرێم و فەرمانگەى دەربڕى بۆ هەموو جۆرە پاڵپشتى و پشتیوانییەک بۆ سەرخستنى کار و ئەرکەکانیان بۆ بەرەوپێشبردنى پەیوەندییە دوولایەنییەکان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.