Erbil 15°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:05

سه‌رجه‌م جوتیارانی هه‌ولێر ده‌بێت فۆڕم پڕ بكه‌نه‌وه‌

ئه‌سپێك و پشیله‌یه‌ك
کوردستان TV
100%

ئاگاداری سه‌رجه‌م جوتیارانی شاری هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت فۆڕمی زانیاری جوتیاری ڕاسته‌قینه‌ پڕ بكه‌نه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانیان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: سەرجەم جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە کە پێویستە لە ماوەی (45) رۆژدا لە رێکەوتی (1/11/2023) تا (15/12/2023) فۆڕمی زانیاری جووتیاری راستەقینە پڕ بکەنەوە لە سنووری بەرێوبەرایەتی گشتی کشتوکالی هەولێر.

ڕاشیگه‌یاند: فۆڕمه‌كه‌ ئاماژە دەکات بە (ناوی جووتیار و رووبەری زەوی داچێنراو و پڕشتی پشبینیکراو).

سه‌باره‌ت به‌ فۆڕمه‌كه‌ش، كشتوكاڵی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی بەبازاڕکردن و وەرگرتنی گەنمی جوتیارانه‌ لە چوارچێوەی پلانی ساڵانەی وەرگرتن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.