به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سلێمانی ڕایگه‌یاند كه سبه‌ی هه‌ینی له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باران ده‌بارێت و بارانبارینه‌كه‌ش تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت.
كه‌شناسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: سبه‌ی هه‌ینی لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمەپەستانی دەریای سوور، ئاسمانی هەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچەهەور و هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینى نمەباران کە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ده‌گرێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: له ناوچە شاخاوییەکان کاریگەری و بارانبارینه‌كه زیاتر دەبێت، هەندێ کاتیش بۆ تاوەباران و بروسکە دەگۆڕێت، به‌ڵام لە کاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت.
سه‌باره‌ت به پله‌كانی گه‌رماش ڕایگه‌یاند كه نزیک دەبێتەوە له تۆمارەکانی ئەمرۆ پێنجشه‌م كه پێشبینی ده‌كرێ به‌مشێوه‌ی خواره‌وه بێت:-
هەولێر: 28 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 25 پلەى سیلیزى
دهۆک: 24 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 28 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 26 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 25 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 16 پلەى سیلیزى
سۆران: 26 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 29 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.