مه‌رجه‌عێكی ئایینی شیعه‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م فه‌توایه‌كی له‌سه‌ر كڕینی كه‌لوپه‌لی كۆمپانیا ئیسڕائیلییه‌كان یاخود ئه‌وانه‌ی پشتگیری ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن، ده‌ركرد.
محه‌مه‌د ته‌قی موده‌ڕیسی كه مه‌رجه‌عێكی ناوداری ئایینی شیعه‌كانه له كه‌ربه‌لا له نووسراوێكدا فه‌تواكه‌ی بڵاو كردۆته‌وه و تێیدا هاتووه "چه‌ندین پرسیارمان بۆ هاتووه سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئیسڕائیلییه‌كان یاخود ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی پاڵپشتی ئیسڕائیل ده‌كه‌ن له غه‌ززه و شوێنه‌كانی تر".
هه‌روه‌ها هاتووه "وه‌ڵامی موده‌ڕیسی له‌مباره‌یه‌وه به‌مشێوه‌یه: ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك زانی كڕینی ئه‌و شته له‌و كۆمپانیایانه ده‌بێته هۆكار یاخود یه‌كێكه له هۆكاره‌كان بۆ ئه‌نجامدانی زوڵم، به‌پێی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز كڕینی جائیز نییه و حه‌ڕامه".
مه‌رجه‌عی ئایینی محه‌مه‌د ته‌قی موده‌ڕیسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "هه‌ر كه‌سێكیش له زاڵم و یاخود ئه‌نجامدانی زوڵم بێده‌نگ بێت، ئه‌و كه‌سه‌ش تاوانباره".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.