Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 07:54

هاتوچۆی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه‌ بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ئه‌م شوفێره‌ له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ ده‌ستگیر كرا و ئۆتۆمبێله‌كه‌شی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.

هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: لە ڕۆژی 2023/10/26 لە کاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی، شوفێرێک لەسەر جوتسایدی لاوان بەهۆی تیژڕۆییه‌وه‌ لەلایەن کامیراکانی چاودێری خێراییەوە سزای سەرپێچی بۆ تۆمار کرا.

ڕاشیگه‌یاند: شوفێرەکە لەجیاتی ئەوەی هەوڵ بدات ئەو هەڵەیە دووبارە نەکاتەوە، هەڵسا بە هەوڵدان بۆ شکاندنی کامیراکە، بەبێ ئەوەی بزانیت کەوا هەر کامیرەیەک چەندین کامیرای نهێنی چاودێری بۆ دانراوە و هەر دەستدرێژییەک تۆمار دەکەن بۆ سەر کامیراکان بە هەموو وردەکارییەوە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بۆیە لە دوای ڕووداوەکە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا شوفێرەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێر دەستگیر کرا و ئۆتۆمبێلەکەشی دەستی بەسەردا گیرا و ئێستا بە بڕیاری دادوەر بەندکراوە بەپێی مادەی 477 لە یاسای سزادانی عێراقی، وە جگە لە سزایەکان سەرجەم زیانەکانیشی پێ چاک دەکرێتەوە.

هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا " بۆیه‌ داوا لە هەموو شوفێران دەکەین کەوا بۆ خۆپارێزی و تووشنەبوون بە سزادان، پابەندی ڕۆیشتن بن بەو خێراییەی کە دیاری کراوە، هه‌روه‌ها لە حاڵەتێکدا ئەگەر سەرپێچیان کرد، هەولی تۆڵەکردنەوە نەدەن لە کامیراکە، چونکە هەر کامیرایەک چەندین کامیرای تری نهێنی لە دەورەییە و شتەکان تۆماردەکات و بە ئاسانی بکەرەکە دەدۆزرێتەوە و سزایەکی قورس دەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.