Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:29

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو نەجیبە مەحموودخانی دزڵی

کوردستان TV
100%

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 1ـی 11ی 2023، سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو (نەجیبەخانی کچی مەحموودخانی دزڵی و هاوسەری مەرحوم شێخ ئەمین شێخ عەلائەدین نەقشبەندی) پەیامێکی هاوخەمیی بڵاوكرده‌وه‌.

 له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییدا هاتووه‌، بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان، بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی خاتوو (نەجیبەخانی کچی مەحموودخانی دزڵی و هاوسەری مەرحوم شێخ ئەمین شێخ عەلائەدین نەقشبەندی)ـم پێ گەیشت.

سه‌رۆك بارزانی راشیده‌گه‌ێنێت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی تەواوی بنەماڵەی مەحموودخان و بنەماڵەی نەقشبەندی و خزم و کەسوکار و ئاشنایانیان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌شڵێت، لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو نەجیبەخان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.