Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 17:54

بۆچی گرنگە بەساڵاچووان وەرزش بكەن

کوردستان TV
100%

بەپێی لێكۆڵینەوەیەی نوێ دەركەوتووە بەپێی رۆیشتن یاخود مەلەكردن یان لێخوڕینی پاسكیل بۆ ماوەی 15 دەقیقە لەرۆژێكدا سوودێكی زۆری هەیە بۆ كەسانی بەساڵاچووان و یارمەتیدەرە بۆ درێژبوونی تەمەنیان.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە ئەو كەسانەی تەمەنیان لەسەروو 60 ساڵەوەیە ، ئەگەر رۆژانە بۆ ماوەی 15 دەقیقە وەرزش بكەن یاخوود جوڵە و مەشقی مام ناوەند بكەن، ئەوا رێژەی گیان لەدەستدان بەرێژەی لە 28% كەمدەبێَتەوە بەراورد بەو بە ساڵاچووانەی وەرزش ناكەن.

لەوبارەیەوە دكتۆر دەیڤد هابین لەنەخۆشخانەی سانت ئیتیان لەفەرەنسا و تیمەكەی لێكۆڵینەوەیان كردووە لەسەر دۆسێی زیاتر لە 122 هەزار بەساڵاچوو كە تەمەنیان لەنێوان ( 60 بۆ 101 ) ساڵ بووە ، بۆیان دەركەوتووە  رێژەی گیان لەدەستدان لای ئەو بەساڵاچووانە لە 22% بۆ 28% زیاتربووە كە هیچ وەرزشێكیان نەكردووە.

ژێده‌ر- ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.