وەزیری دارایی حكوومەتی عێراق، واژووی لەسەر خەرجكردنی مووچەی هەردوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق كرد.
لیوا عەبدولخالق تەلعەت ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكانی عێراق ،سەبارەت بە دەستبەكاربوونی هەردوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق رایگەیاند: وەزیری دارایی حكوومەتی عێراق، واژووی لەسەر خەرج كردنی مووچەی هەردوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق كردووە و لەماوەیەكی نزیكدا چەند ڕێكارێك ماوە تەواو دەكرێن .
هەروەها گوتی: ئەو دوو لیوایە بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لەو شوێنانەی بۆشایی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق هەیە، دابەش دەكرێن و جێگیر دەبن و پارێزگاری لێ دەكەن.
گوتیشی: ئەمەش هەنگاوێكی گرنگە بۆ ئەو ناوچانە و سوود و دەستكەوتێكی گەورەش دەبێت بۆ پاراستنی كورد بەتایبەت لە ناوچەی سەرگەڕان، دوبز، مەخمور و ناوچەكانی دیكەی كوردنشین.
واژوو لەسەر خەرجكردنی مووچەی هەردوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق كرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.