Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 18:23

بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە  10 هەزار خێزانی پارێزگاكانی باشووری عێراق ئاوارەبوون

کوردستان TV
100%

وەزارەتی كۆچ وكۆچبەرانی عێراق رایگەیاند: 10 هەزار خێزانی ئاوارە لە سێ پارێزگای عێراق بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا تۆماركراون.
عەلی عەباس جهانگیر، وتەبێژی وەزارەتەكە ڕایگەیاند،وەزارەت چاودێری ئاوارەبوونی تەواوی ئەو خێزانانەی لە سێ پارێزگاوە كردووە، كە ئەوانیش بریتین لە (زیقار، میسان، و بەسرە) .
 جەهانگیر ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو خێزانانە بۆ دوو بەش پۆلێن دەكرێن، یەكەمیان ئەو خێزانانەن لەو ناوچانەی كە مەترسی ئاوارەبوونیان لەسەرە، پۆلی دووەمیش ئەو خێزانانەن كە ئاوارەبوون بۆ ناوچەكانی دیكە.
وتەبێژەكە ئاشكرایكردووە ، وەزارەت ئاوارەبوونی نزیكەی 10 هەزار خێزانی تۆماركردووە، لەكاتێكدا هەزار و 400 خێزان خراوەتە ناو تۆماری وەزارەتەكە بەمەبەستی ئەوەی كەل و پەلی فریاگوزارییان پێبدرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.