Erbil 31°C دووشەممە 30 ئەیلوول 11:26

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریكا كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/11/1 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە خاتوو ئالینا ڕۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەمەریكا لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی ستراتیژی ئەمەریكی ـ عێراقیدا‌ تاوتوێ كرا و هەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی هاریكاریی هاوبەش و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هێزەكانی هاوپەیمانان و نێردە دیپلۆماسییەكان لە تەواوی عێراق كردەوە.
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا كە كونسولی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە بەگشتی خرایە بەر باس.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.