Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 18:10

كەشناسی: پێشبینی باران بارینی كەم و بارانی مامناوەند هەیە

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە ........... 
ئەمڕۆ چوار شەممە    1– 11- 2023    
كەش/ئاسمان نیمچە هەور دەبێت  و خێرایی با لە سەر هەندێ ناوچە زیاد دەكات بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر, هەروەها ئەگەری پڕوشكە باران هەیە لە سەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان لە هەندێ كاتدا .
خێرایی با / مام ناوەند دەبێت    ( 10 –  25) كم /ك دەبێت .  
ئاراستەی با /  باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما/  كەمێك نزم  دەبێتەوە بەبەراوورد لەگەڵ تۆماركراوەكانی دوێنێ  . 
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم  دەبێت.  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە     2– 11- 2023  
كەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت , سبەی كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەك لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ لەسەر ناوچە كەمان زیاد دەبێت .هەروەهاپێشبینی باران بارینی كەم و بارانی مامناوەند هەیە . لە ناوچە سنوورییەكانیش هەندێ كات پێشبینی بارانی مامناوەند و كورت خایەن هەیە ، لەگەڵ هەورە تریشقە, لە سەنتەری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و كەركوكیش نمە بارانی كەمی دەبێت لە هەندێ كاتدا ,كاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان زیاتر دەبێت و بارانی مامناوەند و دروست بوونی هەورە تریشقە هەیە.
خێرایی با / لەسەرخۆ – مام ناوەند   ( 10 –  20) كم /ك دەبێت .  
ئاراستەی با /  باشوری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10  ) كم  دەبێت.  
پلەكانی گەرما/كەمێك نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  29 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 26 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 29  پلەی سیلیزی
كەركوك   :31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 26 پلەی سیلیزی
 زاخۆ        : 31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
سۆران :      28  پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  31  پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی  1-  11 -  2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.