Erbil 31°C دووشەممە 30 ئەیلوول 11:31

جارێكی دیكە هێلی ئینتەرنێت و پەیوەندییەكان لە غەززە بە تەواوەتی پچڕا

کوردستان TV
100%

كۆمپانیای پەیوەندییەكانی فەلەستینی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند كە هەموو خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت و تەلەفۆن و مۆبایل لە كەرتی غەززە بەتەواوەتی پچڕاون.
كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە،بەداخەوە ڕایدەگەیەنین كەپچڕانی تەواوەتی سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت لەگەڵ كەرتی غەززە روویدا.
شایانی باسە دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو تۆڕی پەیوەندییەكان و ئینتەرنێت بۆ ماوەی نزیكەی دوو ڕۆژ لە كەرتی غەززە پچڕا ، دواتر میدیاكانی فەلەستین سەرلەبەیانی رۆژی یەكشەممە ڕایانگەیاند كە تۆڕەكە وردە وردە بۆ كەرتی غەززە دەگەڕێتەوە. بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە تۆڕەكە بەتەواوەتی پچڕا .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.