Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 03:37

سبه‌ی شه‌پۆڵێكی بارانبارین و هه‌وره‌تریشقه‌كه‌ ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ڕایگه‌یاند كه‌ سبه‌ی چوارشه‌م شه‌پۆڵێكی بارانبارین و هه‌وره‌تریشقه‌ ده‌گاته‌ به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و تا رۆژی هه‌ینی به‌رده‌وام ده‌بێت.

محه‌مه‌د كه‌مال شاره‌زای كه‌شناسی رایگه‌یاند: به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی ‌ده‌ریای سوور، پێشبینی ده‌كرێ سبه‌ی چوارشه‌م له ‌كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ به‌دواوه‌ ئاسمانی هه‌رێم بگۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو و پاشان تاوه‌باران و هه‌وره‌تریشقه‌ ده‌ست پێ بكات.

ڕاشیگه‌یاند: شه‌پۆڵه‌كه‌‌ سه‌ره‌تا له‌ سلێمانییه‌وه‌ چالاك ده‌بێت و به‌ تێپه‌ڕبوونی كات فراوان ده‌بێت بۆ گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ و سۆران و ڕاپه‌ڕین و ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، هه‌ندێكجاریش ئه‌گه‌ری تاوه‌بارانی باش و هه‌وره‌تریشقه‌ی توندی ده‌بێت به‌تایبه‌تیش له‌ سنووری سلێمانی و پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه.‌

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كاریگه‌ری بارانه‌كه‌ تا دره‌نگانی ئێواره‌ی سبه‌ی چوارشه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت و‌ دواتر بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی دۆخه‌كه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام له دره‌نگانی شه‌ودا بۆ كاته‌كانی به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌م‌ دووباره‌ هه‌وره‌كان چالاك ده‌بنه‌وه‌.

محه‌مه‌د كه‌مال ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ له‌ شه‌پۆڵه‌كه‌ی سبه‌ی چوارشه‌مدا پله‌كانی گه‌رما به ‌ڕێژه‌ی 3 بۆ 5  پله‌ ڕوو له‌ نزمبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ رۆژی هه‌ینی داهاتووشدا به‌هه‌مانشێوه‌ شه‌پۆڵێكی نوێی ده‌ریای ناوه‌ڕاست داخڵی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارانبارینی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.