Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 03:56

ناوی سه‌رجه‌م كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق بڵاو كرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌مشه‌و سێشه‌م ناوی سه‌رجه‌م كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراقی بڵاو كرده‌وه، كاندیده‌كانیش ده‌توانن له‌ سبه‌ی چوارشه‌مه‌وه‌ تا 45 رۆژی تر بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ خۆیان بكه‌ن.

‌بڕیاره‌ رۆژی 18ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌ كه‌ركووك و پارێزگاكانی تری عێراق (جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان) ئه‌نجام بدرێت.

ئه‌مشه‌و سێشه‌م كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و كاندیدانه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ په‌سندكراون و ژماره‌یان 5915 كه‌سه‌، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ لیستی كۆتایی كاندیده‌كانه‌ و ناوه‌كانیش په‌سندكراون.

به‌گوێره‌ی ئامارێكی پێشووتری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌دا زیاتر له‌ 16 ملیۆن كه‌س له‌ عێراق‌ مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌.

سه‌رجه‌م ئه‌و كاندیدانه‌ش كه‌ ئه‌مڕۆ ناویان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ده‌توانن له‌ سبه‌ی چوارشه‌مه‌وه‌ (1/11/2023) بۆ ماوه‌ی 45 رۆژ بانگه‌شه‌ بۆ خۆیان و لیسته‌كانیان بكه‌ن.

له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م (لینكه‌)وه‌ ده‌توانن ناوی كاندیده‌كان بخوێننه‌وه‌:-

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.