Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 03:33

پێشه‌وا هه‌ورامانی واده‌ی ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ی ئاشكرا كرد

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م واده‌ی ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرد.

پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئەگەر بیانوویەکی دیکەی بۆ نەدۆزرێتەوە، ئەم هەفتەیە 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.

پێشتر ڕێككه‌وتن له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕالی كرابوو كه‌ بۆ ماوه‌ی 3 مانگ تا كۆتایی ئه‌مساڵ، مانگانه‌ بڕی 700 ملیار دینار به‌ مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غداوه‌ بنێردرێت.

مانگی ڕابردوو بڕی یه‌كه‌می ئه‌و 700 ملیار دیناره‌ گه‌یشت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی پێ دابه‌ش كرا، به‌ڵام بۆ ئه‌م مانگه‌ تا ئێستا بڕه‌ پاره‌كه‌ نه‌گه‌یشتووه‌ و دواكه‌وتووه‌.

پێشه‌وا هه‌ورامانی رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو: بڕیار وابوو هەفتەی پێشوو بڕی 700 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین، بەڵام جارێکی دیکە پێچەوانەی هەموو لێدوان و قسە و باسی ناو کۆبوونەوەکان و ڕێککەوتنەکان، ناردنی پارەکە دواکەوت.

گوته‌بێژی حكومه‌ت ڕاشیگه‌یاندبوو: ئەم هەفتەیە شاندی هەرێم دەچنەوە بەغدا و ڕۆژی سێشەم حکوومەتی فیدراڵ کۆبوونەوەی هەیە، دەمانەوێت بڕیارێکی کۆتایی و ڕیشەیی لەمبارەیەوە بدرێت و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەخرێنەوە ناڕەحەتی و سەختی.

جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ لە ماوەی ڕابردوودا نیەتی ڕوونی حکوومەتی هەرێم نیشاندرا بۆ ڕێککەوتن و گەیشتنە ئەنجام لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ، هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە کە ئەنجامی بدەین، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بەمجۆرە بەردەوامبێت، لەبەرامبەر پێشێلکردنی مافی دەستووری خەڵکی هەرێمی کوردستان ناتوانین بێ دەنگ بین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.