Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 03:44

شارەزایەكی كەشناسی: ئەم ماوەیە گۆڕانكاری خێرا و كتوپڕ بەسەر كەشوھەودا دێت

کوردستان TV
100%

ئاراس جەبار،شارەزای  بواری كەشناسی  ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: لەئەنجامی ھاتنی ھەوایەكی شێدار بۆ سەرناوچەكانمان لە نیمچە دوورگەی عەرەبی و دەریای سوورەوە كە لەماوەی ڕابردووشدا لافاو و تەرزە و بارانی بەھێزی لەناوچەكانی سعوودیە لێكەوتەوە، لەكاتی ئێستا كاریگەرییەكەی گەیشتووتە ئاسمانی عێراق و ھەرێمی كوردستان بە زۆری لە ئاستی مامناوەند و بەرز ھەور دروستبووە و لەكاتەكانی ئێوارە و ئەمشەو ئەگەری نمە باران لەسەر ھەندێ ناوچەی سنوری سلێمانی و ھەڵەبجە دەبێت . 
هەروەها گوتی: سبەی چوارشەمە 1/11/2023 ئاسمانی ھەرێم بەدرێژایی كاتەكان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو ئەبێت ، پلەكانی گەرما بەرێژەی 2 تا 3 پلە بە بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزم دەبنەوە و لەكاتەكانی نیوەرۆ بەدواوە ئەگەری دەستپێكردنی بارانی پچڕ پچڕ و مامناوەند لەناوچەكانی باشوور و ناوەراستی عێراق ئەبێت، لەھەندێ ناوچەشدا ھەورە بروسكە چالاك ئەبێت و لەكاتەكانی ئێوارەوە پێشبینی دەكرێت زیاتر فراوانببێت و نمە بارانی پچڕ پچڕ ناوچەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان و دواتریش لەشەودا ناوچەكانی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی بگرێتەوە بە بارانی مامناوەند و پچڕ پچڕ .
 ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد،بۆ رۆژی پێنجشەمە 2/11/2023 بارانبارین بەردەوامی دەبێت و رێژەكەی زیاتر ئەبێت لەسەر سنوری ھەڵەبجە و سلێمانی بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارانی باش ئەبێت و ئەگەریش ھەیە بەشێوەی تاوە باران و بروسكە ناوچەكانی سنووری ئیدارەی راپەرین و ئیدارەی سۆران بگرێتەوە .
لە كۆتاییدا گوتی: ئەم ماوەیە گۆڕانكاری خێرا و كتوپر بەسەر كەشوھەودا دێت ،ھەر گۆڕانكارییەك ھەبێت زانیاری زیاتر بڵاودەكەینەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.