Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 07:22

بۆچی هێزەكانی ئیسرائیل بەهێواشی پێشڕەوی بۆ ناو غەززە دەكەن ؟

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردووەوە هێزەكانی ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنە سەربازییە زەمینییەكانیان لە كەرتی غەززە فراوانتر كردووە، هێزەكانی ئیسرائیل زۆر بە هێواشی پێشڕەوی دەكەن.
بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە، شارەزایانی سەربازی پێیان وایە ئەم هەنگاوە خاوە بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە، لەوانە هێشتنەوەی دەرگا بە كراوەیی بۆ ئازادكردنی زیاتر لە 200 بارمتە.
فەرماندەیەكی باڵای پێشووی ئیسرائیلیش دەڵێت: سوپا هیوادارە، بە جوڵەی هێواش، هێزەكانی بپارێزێت و لە هەمان كاتدا چەكدارانی حەماس ڕابكێشێت بۆ ئەوەی لە تونێلەكان یان ناوچە چڕەكان بێنە دەرەوە.
لە بەرامبەردا “بن میلخ” كە لە ساڵی 2014 فەرماندەی فەیلەقی ئەندازیاری شەڕ بووە و بەرپرسی تێكدانی تونێلەكان بووە دەڵێت: نامانەوێت سەرباز لەدەست بدەین، بۆیە بە هێواشی هەنگاو دەنێین.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.