Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 07:21

ترس و برسێتی باڵی بەسەر غەززە دا كێشاوە

کوردستان TV
100%

بەهۆی هێرش و بۆردومانی ئیسرائیل و ئەو گەمارۆیەی خراوەتە سەر فەلەستینییەكان، ترس و برسێتی باڵی بەسەر غەززە دا كێشاوە.
فەلەستینییەكان دەڵێن: نازانین چارەنووسمان مردنە بە مووشەك یان برسێتییە ، لە هەردوو حاڵەتەكەشدا هەست دەكەین كە كۆتایی زۆر نزیكە، بەو پێیەی مووشەك بەسەرماندا دەبارێت و نازانین منداڵەكانمان لە ترسدا دەگرین یان لە برسێتی. 
دەشڵێن: بە هەموو مانایەكی وشە ئێمە لە هەموو شتێك بێبەشین ، زیاتر لە سی كەس لە ماڵێكدا دەژین ، چاوەڕێی نۆرەی خۆمان دەكەین كاتێك مووشەكێك بەسەرماندا دەكەوێت.
ئاماژە بەوەشدەكەن: برسێتی زاڵە و تەنانەت نیسك و برنجیش دەست ناكەوێ ، كێ باوەڕ دەكات كە ئێمە تەنها زەنجەفیل دەخۆین.
هاووڵاتیان دەبێت زیاتر لە شەش كاتژمێر چاوەڕێ بكەن تا نانێك بەدەست بهێنن كە بەشی خێزانێك ناكات نانی بەیانی بخۆن، هەروەها لەكاتی چاوەڕوانی لە ڕیزدا كێشەی زۆر لە نێوان هاووڵاتیان دروست دەبێت و ئەمەش دۆخەكە خراپتر دەكات.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.