سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل ئه‌مشه‌و دووشه‌م قۆناغی دووه‌می هێرشی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر غه‌ززه ڕاگه‌یاند و جه‌ختیشی كرده‌وه كه له هێرشه زهمینییهكاندا پێشڕه‌وییه‌كی به پلان و تۆكمه‌یان كردووه.
بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل له گوتارێكی تۆماركراوی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند: هێرشه زه‌مینییه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه فراوانتر كراوه و هێرشه‌كانیش به‌وپه‌ڕی پلانن و هه‌نگاو به هه‌نگاو ئه‌نجام ده‌درێن.
گوتیشی: له‌مڕۆوه قۆناغی دووه‌می هێرشی سوپای ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه ڕاده‌گه‌یه‌نین كه هێرشێكه له‌پێناو سه‌ربه‌خۆییدا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه میدیاكانی ئیسڕائیل ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هێرشه زه‌مینییه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌یان هێواش و له‌سه‌رخۆن، به‌شێوه‌یه‌ك كه سه‌رباز و تانك و زریپۆشه‌كان پێشڕه‌وییه‌كانیان به مه‌تره و له هه‌ر هێرشێكدا ته‌نیا 100 مه‌تر ده‌چنه پێشه‌وه.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م زریپۆش و تانكه‌كانی سوپای ئیسڕائیل له شه‌قامی سه‌ڵاحه‌دین و چه‌ند شه‌قامكی تری رۆژهه‌ڵاتی غه‌ززه هێرشیان ئه‌نجام دا، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس گوتی كه به‌رپه‌رچیان داونه‌ته‌وه و ناچاری كشانه‌وه‌یان كردوون.
عه‌بدوله‌تیف قانووع به‌رپرسی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سوپای ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه گوتی: ئه‌گه‌ر سوپای ئیسڕائیل هێرشه زه‌مینییه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌ززه فراوان بكات باجێكی قورس ده‌دات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌مڕۆ له 24مین رۆژی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا سوپای ئیسڕائیل تا ئێستا نه‌یتوانیوه هیچ سه‌ركه‌وتنێك یاخود ئامانجێك بپێكێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.