شارۆچكه‌ی ئامێدی وه‌ك یه‌كه‌م شوێن له هه‌رێمی كوردستان كاره‌بای كرایه سیسته‌می پریپه‌ید و ئێستا هاووڵاتییانی شارۆچكه‌كه ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی باشتر و زیاتر سوود له كاره‌با وه‌ربگرن.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: وەک یەکەم شوێن لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، کارەبای شارۆچكه‌ی ئامێدیمان كرده سیستەمی پریپەید.
لای خۆشییه‌وه وەزارەتی کارەبا ڕایگه‌یاند: پرۆژەی پریپەیدی کارەبا لە سەنتەری شارۆچكه‌ی ئامێدی جێبەجێ کرا و لە ئێستادا کاری پێ دەکرێت و هاووڵاتییانی شارۆچكه‌كه دەتوانن بە شێوەیەکی باشتر و زیاتر و دادپەروەرانەتر سوود لە کارەبا وەربگرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پریپەیدی کارەبا سیستەمێکی پێشکەوتووی جیهانییە و بەهۆیەوە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و ئابوورییانە کارەبا بەکار دەهێنرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه لە پلانی وەزارەتی کارەبا دایە ئەم پرۆسەیە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.