Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 17:24

ئه‌مڕۆ شاندی هه‌رێم بۆ پرسی بودجە و مووچە ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا

کوردستان TV
100%

شاندی هه‌رێمی كوردستان  بۆ پرسی بودجە و مووچە ده‌چێتە بەغدا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30ی10ی2023، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی فیدڕاڵ كۆببنه‌وه‌.
شانده‌كه‌ی هه‌رێم پێكهاتوون له‌،  ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری، دکتۆر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، دکتۆر ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ،  ژمارەیەک لەڕاوێژکارو بەڕێوبەرە گشتیەکانی وەزارەتی دارایی .

دوێنێ یه‌كشه‌م 29ی10ی2023، بە واژۆی وەزیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە (میزان مراجعە)ی مانگەکانی تەمووز و ئاب و ئەیلوولی هەرێمی کورستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌ راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ له‌ ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌كه‌دا سەرجەم داهات و خەرجییەکانی سێ مانگی ڕابردووی هەرێمی کوردستانی بە داتاو ژمارە ڕوون کراوەتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.