حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ژماره‌یه‌ك هه‌لی كاری له یه‌كێك له وه‌زاره‌ته‌كان ڕاگه‌یاند و جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا فۆڕمی دامه‌زراندنه‌كه دابه‌ش ده‌كرێت.
حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: له وەزارەتی کار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ژمارەیەک هەلی کاری بۆ هاووڵاتییانی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕاده‌گه‌یه‌نرێ.
ڕاشیه‌گه‌یاند: هه‌لی كاره‌كه له ڕێگه‌ی فۆڕم ده‌بێت و رۆژی چوارشەمی داهاتوو کاتژمێر 09:00ـی بەیانی دابه‌ش ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌لی كاره‌كه بۆ بەشی دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران/ ڕاپەڕین ده‌بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه فۆڕمه‌كه لەناو باڵه‌خانه‌ی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتیی رانیە لە گەڕەکى کێوەڕەش دابەش دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.