ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی جێگری فه‌رمانده‌ی لیوا موقه‌ده‌م پووشۆ، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو كرد كه له چياى قه‌ره‌چووخ بريندار بووبوو و له ئه‌نجامی سه‌ختیی برینه‌كه‌ی گيانى له‌ده‌ست دا.
نێچیرڤان بارزانی هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هيد موقه‌ده‌م پووشۆ ده‌ربڕى و قوربانیدانی خانه‌واده‌ی شه‌هید كه چه‌ندین شه‌هیدی دیكه‌یان له‌پێناو ڕزگاریی كوردستاندا به‌خشیوه به‌رز نرخاند و هيواى خواست يهزدانى مه‌زن گيانى شه‌هید به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيانه‌وه خانه‌واده‌ى شه‌هيد موقه‌ده‌م پووشۆ سوپاس و پێزانينيان بۆ په‌يوه‌ندی و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.