بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی فڕنەکانی (رەهێڵ، راپەڕین و بەفرین) لەگەڕەکی راپەڕین دادەخات.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ شەممە (2023.10.28) بەهۆی پابەندنەبون بەمەرجەکانی تەندروستی و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن لە شوێنەکانیاندا، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی فڕنەکانی (رەهێڵ، راپەڕین و بەفرین) دادەخات.
یەکێکی دیکە لەسەرپێچی هەر سێ فڕنی (رەهێڵ، راپەڕین و بەفرین) کە راپۆرتی لیژنەکان ئاماژەیان بۆ ئەوەکردوە؛ لەکاتی سەردانی لیژنەکان دەرکەوتوە لە شوێنی هەویر شێلان و ئامادەکردنی سەمونەکان جگەرەی تیادا کێشراوە، لەگەڵ نەبون و بەسەرچونی مۆڵەتی پیشەیی و تەندروستی.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژهی بهوهشكردووه، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەرسێ فڕنی (رەهێڵ، راپەڕین و بەفرین) دادەخرێن و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
قائیمقامییهتی سلێمانی 3 شوێن دادهخات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.