له‌م ڕۆژانه‌دا یه‌كێك له هاوڕێ كانم پارچه ڤیدیۆیه‌كی هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی بۆناردم ، مێژووی ئه‌و ئاهه‌نگه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆتایی ساڵی نه‌وه‌ده‌كان له‌وڵاتی سوید، له‌ئاهه‌نگه‌كه‌دا هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی گۆرانی ده‌خوێنێ و چه‌پكه گوڵێكی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، گوڵه‌كه به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیار( عارف ئیبراهیم پوور _ ڤیۆلۆن) ، ( ڕزگار خۆشناو_ عود) ،( ئهردهشیرزهبهردهست_ سه‌نتوور) و ( زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا _ ئۆرگ ) هه‌ڵده‌وه‌رێنێ واته گوڵبارانیان ده‌كات ، ئه‌و دیمه‌نه زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام و له‌لام شیرین بوو، كهوتمهوهیادی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆش و به‌توانا و خاوه‌ن شێوازه نوێیه كه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌ركه‌وت و هه‌وادارێكی زۆری له‌ده‌وری ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی كۆكرده‌وه ، هه‌واداران و هۆگرانی هونه‌ره‌كه‌ی هیوایان له‌سه‌ر داهاتوویه‌كی گه‌ش هه‌ڵچنی، هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار و گۆرانیبێژ ( زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا) له‌سه‌ره‌تای دووهه‌زاره‌كان له‌یه‌كێك له‌گۆڤاره‌كان به‌داخه‌وه ناو و ژماره‌كه‌یم له‌یاد نییه و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌ناو ئهرشیفهكهمدا به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێم و بۆم نه‌دۆزرایه‌وه ؟! زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت( من سوپاسی هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی ده‌كه‌م ، پێی گوتم ده‌نگت خۆشه بۆ گۆرانی ناڵێیت، ئه‌و زیاتر هانی دام گۆرانی بڵێم) .
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی ده‌رباره‌ی هونه‌ری زه‌كه‌ریا ده‌ڵێت( زه‌كه‌ریا ژه‌نیاره و ژه‌نیارێكی باشه‌و ماوه‌یه‌ك له‌ته‌ك مندا كاری كردووه) (1)
له‌گه‌ڵ بینینی ئه‌و پارچه ڤیدیۆیه‌وه، ده‌نگ و هونه‌ری زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا په‌لكێشی كردم بۆ لای گۆرانییه به‌سۆزو هه‌ست بزوێنه‌كانی، له‌یه‌كێك له گۆرانییه خۆشه‌كانی ده‌ڵێت:
( نه‌مزانی ڕۆژێ دادێ گیانه تۆ به‌جێم دێڵی
ساردی ئه‌م وڵاته له‌ناخی دڵدا دهكێڵی ) ،
منیش و زۆر لهههوادارانت پێت ده‌ڵێین ، نه‌مانزانی ڕۆژێك دێ و تۆ و ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ت به‌جێمان دێڵی ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی تامه‌زرۆی هونه‌ری ڕه‌سه‌ن و ده‌نگی به‌سۆز و ئاست به‌رزن پێت ده‌ڵێین :
( بگه‌ڕێره‌وه و مه‌ڕۆ ، له‌وڵات و له‌ناو گوێ‌گران و بیسه‌رانی ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ت ڕه‌شماڵی هونه‌رت هه‌ڵده‌وه و وه‌ك جاران بخوێنه‌و شاكاری نوێ ئه‌نجام بده‌ره‌وه) ..؟!
زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌نجه خوێن شیرینه دهنگخۆشهیه له‌ماوه‌ی (12) ساڵداحهوت ئه‌لبومی هونه‌ریی به‌شێوازێكی نوێی هونه‌رییه‌وه پێشكه‌ش به هه‌واداران و گه‌نجینه‌ی مۆسیقا و گۆرانی كوردی كرد، به‌داخه‌وه ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌نگ خۆشه خاوه‌ن هه‌واداره زۆره له‌دوای ساڵی (2010) وه له‌هونه‌ری گۆرانیگوتن دوور كه‌وتۆته‌وه، وه‌كو لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی ناتوانین باسی بكه‌ین چونكه ئه‌وه په‌یوه‌سته به‌خودی هونه‌رمه‌نده‌وه، به‌ڵام وه‌كو لایه‌نی هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی و كاریگه‌ری ده‌نگ و هونه‌ری زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا له‌سه‌ر ڕه‌وتی هونه‌ری گۆرانی جێی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه و ، بێگومان كاریگه‌ری هه‌بووه ، چونكه ئه‌و ده‌نگه لهوماوهكهمهدا توانی له‌ڕێی به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناو و ناوبانگ ده‌ربكات و ته‌نانه‌ت زۆرجار به‌شۆڕشێكی نوێی هونه‌ریی شێوازه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا پێناسه كراوه.
له‌گه‌ڕه‌كی ته‌یراوا وه بۆ ستۆكهۆڵم ...!
هیچ گومانی تێدانییه ژینگه‌ی خانه‌واده و كۆڵان و گه‌ڕه‌ك و شار كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی منداڵ ده‌بێت ، جا ئه‌و منداڵه كه‌سێكی بزێو و لاسار ، یان هێمن و به‌هره‌مه‌ند و خۆشه‌ویستی خانه‌واده‌و گه‌ڕه‌ك،
زه‌كه‌ریا له خانه‌واده‌یه‌كی هونه‌ریی لهگهڕهكه دێرینه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر ، گه‌ڕه‌كی ( ته‌یراوا) له‌ساڵی (1973) چاوی به‌ژیان هه‌ڵهێناوه، هونه‌رمه‌ند خاوه‌نی
( پێنج برا و دوو خوشكه) .
بۆ ده‌وترێت خانه‌واده‌یه‌كی هونه‌ریی، چونكه دووان لهبراگهورهكانی له‌بواری هونه‌ردا تێكۆشاون و چالاكی هونه‌رییان هه‌بووه، براگه‌وره‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند( نه‌جمه‌دین ئاواره) یه‌كێكه له‌هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی ناوه‌ڕاستی ساڵانی هه‌شتاكانی شاری هه‌ولێره ، هه‌روه‌ها (گه‌یلان) ی برای ئه‌ویش یه‌كێك لهژهنیاره سه‌ركه‌وتووه‌كانی شاری هه‌ولێر بووه، زه‌كه‌ریا له‌ژێر كاریگه‌ری هه‌ردوو براكه‌ی دا، ده‌نگ و مۆسیقا گه‌شه‌ی كردووه و هه‌نگاوی بۆ‌نێو دنیای هونه‌ر هه‌ڵگرتووه، ڕۆژ به‌ڕۆژ ئه‌و حه‌زو خولیایه له‌ناخیدا گه‌شه‌ی كردووه.
به‌رله‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا وڵات به‌جێ بهێڵێ و ڕووبكاته هه‌نده‌ران، له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری و مێردمنداڵیدا له‌نێو هاوڕێكانیدا مۆسیقای ژه‌نیوه، هونه‌رمه‌ند قۆناغی سه‌ره‌تایی و تا پۆلی دووه‌می ناوه‌ندی له‌شاری هه‌ولێر خوێندووه( 2) .
له ساڵی (1991) وه‌ك زۆر له‌گه‌نج و لاوه‌كانی وڵات ، هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا، زێده‌كه‌ی شاری( هه‌ولێر) به‌جێدێڵێ و به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت،
له‌هه‌مانساڵدا به‌خت یاوه‌ری ده‌بێت و له‌وڵاتی سوید ده‌گیرسێته‌وه و مافی په‌نابه‌رێتی وه‌رده‌گرێت،
ئه‌م گه‌نجه ته‌مه‌ن (18) ساڵه له‌وڵاتی سوید، دوای حه‌زو ئاره‌زووه‌كه‌ی خۆی ده‌كه‌وێت و ده‌ست ده‌كات به‌كاری مۆسیقا و له‌وڕێگه‌یه‌وه به‌هونه‌رمه‌ندانی كورد له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌تایبه‌تی وڵاتی سوید ئاشنا ده‌بێت، دواتر له‌گه‌ڵ زۆر له‌هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ له‌ئاهه‌نگ و بۆنه‌و یاده‌كاندا مۆسیقا بۆ هونه‌رمه‌ندان ( هۆمه‌ر دزه‌یی 1936)، (ناسری ڕه‌زازی 1955) ،( نه‌جمه‌دینی غوڵامی 1958) ،( مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی 22/5/1958_18/9/2005) ، (ئه‌رده‌ڵان به‌كر25/9/1967_ 10/10/2009) و (زیاد ئه‌سعه‌د1966) و ...تاد) به‌ئامێری ( ئۆرگ) ده‌ژه‌نێت.
هونه‌رمه‌ند دوای به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی (7) ساڵ ژیان له‌ئاواره‌یی و دوور له‌نیشتمان ، ئه‌و ژیانه بۆ كه‌سانی هونه‌رمه‌ند و ڕۆشنفكرو ئه‌دیب و ..تاد ، بێگومان كاریگه‌ری هه‌یه و زۆرجارغوربهت و ئاواره‌یی، مرۆڤه‌كانی له‌ناو خه‌م و ئازاری غوربه‌تدا تواندۆته‌وه، به‌ڵام زه‌كه‌ریا به‌رده‌وام سه‌رقاڵی مۆسیقا و خوێندن بووه، له‌دوای ئه‌و حه‌وت ساڵه گۆڕانێكی گرنگ له‌ژیانی هونه‌رمه‌ند ڕووده‌دات ، له هونه‌ری ژه‌نینی ئامێری ئۆرگه‌وه بۆ چڕینی ئاواز و به‌سته‌ی كوردی ،
یه‌كه‌م ئه‌لبومی هونه‌ری خۆی له‌ساڵی (1998) به‌ناوی
( تۆهاتی) ، ئه‌م به‌رهه‌م نۆبهرهیهی زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا پێكهاتووه له (5) تراك ( تۆهاتی ، خانمێ خانمێ ، نه‌مزانی ، وه‌ره لام و لایه‌لایه ) تۆمارده‌كات و بڵاوده‌كرێته‌وه،
( تۆهاتی ئه‌ی نازه‌نینم ،، له‌دوای چی زۆر دره‌نگ بوو
هاتی به‌سه‌ر شه‌معی كوژاوه و ،، عومرێكی له‌ده‌ست ده‌رچوو ) .
هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا له‌ڕێی ئه‌م ئه‌لبوومه‌وه توانی بوونی خۆی بسه‌لمێنێ و ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی به‌جه‌ماوه‌ر بناسێنێ.
هه‌رچه‌نده هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا، نایشارێته‌وه و ده‌ڵێت ( من پێش ئه‌وه‌ی گۆرانیبێژ بم ، مۆسیقارم ، به‌ڵام ده‌زانم گۆرانی بڵێم و زیاتر له زمانی هونه‌ره‌وه مه‌به‌ستم بووه هه‌سته‌كانی خۆم ده‌رببڕم) (3) .
هونه‌رمه‌ند هه‌رسه‌باره‌ت به مۆسیقا و به‌رده‌وامی له‌ژه‌نینی مۆسیقادا ده‌ڵێت ( مۆسیقا سه‌رچاوه‌ی هونه‌ری من بووه، سه‌ره‌تای هه‌ركارێكی هونه‌ری سه‌دان كاتژمێر مۆسیقام ژه‌نیوه، ئێستاش سه‌ره‌تای هه‌ركارێكی نوێم ، شه‌و و ڕۆژ له‌گه‌ڵ مۆسیقا ده‌ژیم بۆ ئه‌وه‌ی ئاوازێكی به‌جۆش دروست بكه‌م ، به‌ڵام ئاوازه‌كانیش له‌ناخمه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن) (4).
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌م گه‌نجه پڕ ووزه و پڕ هونه‌ری گۆرانییه ، ئه‌لبومێكی دیكه له‌ساڵی (2000) به‌ناوی ( بگه‌ڕێوه)، ئه‌لبوومه هونه‌رییه‌كه پێكهاتووه له (9) تراك تۆمار و بڵاوده‌كاته‌وه ، هونه‌رمه‌ند له‌ڕێی ئه‌م ئه‌لبوومه نوێیه‌وه توانی زیاتر ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی بڕژێنێته ناو هه‌ست و گوێی گوێ‌گران و بیسه‌ران و لایه‌نگرێكی زۆر له‌ده‌وری هونه‌ره‌كه‌ی كۆبكاته‌وه،
له‌م ئه‌لبوومه نوێیه‌دا هونه‌رمه‌ند جیا لهفۆلكلۆر سوودی له‌هۆنراوه‌ی شاعیران وه‌رگرتووه و توانیویه‌تی جیا له‌دیالێكتی سۆرانی ، هونه‌رمه‌ند به‌دیالێكتی كرمانجییش ستران بچڕێ و زۆربه‌ی مۆسیقای ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی له دابه‌شكردنی مۆسیقای خۆی بووه:
گۆرانییه‌كانی ئه‌لبوومه دووه‌م :
( 1/ بگه‌ڕێوه ... هۆنراوه‌ی ( شاڵاو )
ئاواز‌و دابه‌شكردنی ... زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
2/ سه‌رچۆپی ... هۆنراوه‌ی ( شاڵاو )
ئاواز‌و دابه‌شكردنی ... زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
3/ كیژه هه‌ولێری ... هۆنراوه‌ی ( شاڵاو )
ئاواز‌و دابه‌شكردنی ... زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
4/ چه‌نده جوانی :
(چه‌نده جوانی چه‌ند هێمنی
خه‌م ڕه‌وێنی ڕوو گوڵشه‌نی
شۆخ و قه‌شه‌نگی شه‌رمنی !
بۆیه خۆشه‌ویستی منی ...)
ئه‌م گۆرانییه پێشتر له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند( نه‌جمه‌دین ئاواره) ی براگه‌وره‌یه‌وه ئاوازی بۆدانراوه‌و خوێندوویه‌تی ، له‌م ئه‌لبوومه‌ی نوێیه‌یدا زه‌كه‌ریا بهدابهشكردنێكی نوێوه خوێندوویه‌تییه‌وه،
هۆنراوه‌ی : شێرزاد ئه‌نوه‌ر ، ئاوازی : نه‌جمه‌دین ئاواره ، دابه‌شكردنی مۆسیقا : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
5/ خه‌ڵه‌تاندت ئه‌م دڵه :
ئاواز‌و هۆنراوه‌ی : ئارام ، دابه‌شكردنی مۆسیقا : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
6/ ئهمانێ :
ئاواز‌و هۆنراوه‌ی فۆلكلۆر ، دابه‌شكردنی مۆسیقا : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
7/ نه‌مزانی چۆن خۆشم ویستی :
هۆنراوه‌ی : ( حه‌سیب قه‌ره‌داخی1929_ 9له‌سه‌ر 10/1/1997 ) و دابه‌شكردنی مۆسیقا : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
8/ وه‌لاته ناگرم : ئاواز‌و هۆنراوه‌ی فۆلكلۆر ، دابه‌شكردنی مۆسیقا : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
9/ هه‌واری دڵداری :
هۆنراوه‌ی ( سه‌ركه‌وت ڕه‌سوڵ) ، ئاوازی : گه‌یلان ئاواره ، دابه‌شكردنی مۆسیقا : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
به‌پێی وته‌ی یه‌كێك له‌تۆمارگاكان ئه‌لبوومی بگه‌ڕێوه پڕ فرۆشترین ئه‌لبومی هونهرمهندبووه له‌ساڵی (2000) ، هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا گۆرانی ( بگه‌ڕێوه) كردۆته كلیپ و له‌ڕێی كه‌ناڵه ئاسمانی و لۆكاڵییهوهكانهوه بڵاوكراوه‌ته‌وه،
هونه‌رمه‌ند له‌كاتێكدا ئه‌لبوومی دووه‌می خۆی به‌ناوی ( بگه‌ڕێوه) تۆماركرد‌و بڵاوكرده‌وه ، گه‌نج و لاوی كورد به‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ، كه‌وتبوونه ژێر كاریگه‌ری ڕه‌وتی شه‌پۆلێكی فراوانی هونه‌ری وڵاتانی دراوسێ ( عه‌ره‌ب ، فارس و تورك) ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و نوێگه‌ری و شێوازه هونه‌رییه‌ی زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا لهوئهلبوومه نوێیه‌دا ، زۆر به‌زوویی كه‌وته به‌رگوێی هه‌وادارانی هونه‌ر و به‌وكاره‌ی زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا له‌مپه‌رێكی پته‌وی له‌به‌رامبه‌ر هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی وڵاتانی دراوسێ دروست كرد‌و گه‌نج و لاوی كوردی به‌هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی كوردی ئاشت و ئاشنا كرده‌وه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌لبوومی دووه‌می ، هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا له‌ساڵی (2001) ئه‌لبوومی سێیه‌می به‌ناوی ( دایه) پێكهاتبوو له ( 12) تراك بڵاوكرده‌وه ، له‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌دا هونه‌رمه‌ند سوودی له‌هۆنراوه‌ی شاعیران وه‌رگرتووه و گۆرانی هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مانی دووپاته كردۆته‌وه ،
گۆرانییه‌كانی ئه‌لبوومی ( دایه) :
1/ دایه
( دایه گیان دایه‌ی شیرینم
ئه‌ی دایه عیشق و ئه‌وینم
دوور له‌تۆ چیم ئه‌ی دایه
چۆن بژیم بێ تۆ لای لایه )
ئه‌م گۆرانییه هۆنراوه‌ی : شاڵاو ، ئاوازی : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا ، دابه‌شكردنی مۆسیقا : شاپوور.
2/ به‌و به‌و باوانم : هۆنراوه‌ی : سه‌ركه‌وت ڕه‌سوڵ ، ئاواز‌و دابه‌شكردنی مۆسیقا : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
3/ ڕێبوار : هۆنراوه‌ی : سه‌ركه‌وت ڕه‌سوڵ ، ئاواز: نه‌جمه‌دین ئاواره، دابه‌شكردنی مۆسیقا : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
4/ ئازیز وانابێ : هۆنراوه‌ی : سه‌ركه‌وت ڕه‌سوڵ ، ئاواز‌و دابه‌شكردنی مۆسیقا : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
5/ ئاگر كه‌تییه دلێ من : هۆنراوه‌و ئاوازی هونه‌رمه‌ند ( به‌یتۆ جان1955_12/9/2023) دابه‌شكردنی مۆسیقا زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
ئه‌م گۆرانییه له‌لایه‌ن چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌وه دوای هونه‌رمه‌ند به‌یتۆ جان دووپاته كراوه‌ته‌وه ، به‌ڵام زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا بهدابهشكردنێكی نوێ و گۆكردنی به‌شێوازی ده‌نگی خۆی خوێندوویه‌تی ، هونه‌رمه‌ند ( به‌یتۆجان ) له‌باره‌ی دووپاتهكردنهوهی گۆرانییه‌كه‌ی ( ئاگر كه‌تیه دلێ من) ده‌ڵێت( سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستا ده‌یان هونه‌رمه‌ندی ناودار كورد و تورك ئه‌و گۆرانییه‌یان وتۆته‌وه، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا له‌هه‌موویان جوانتر ئه‌دای كردووه و تامی به‌م به‌رهه‌مه‌ی من داوه) ( 5) .
6/ گۆرانی نازه : هۆنراوه‌ی : سه‌ركه‌وت ڕه‌سوڵ، ئاواز‌و دابه‌شكردنی مۆسیقا: زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
7/ گوڵه گه‌نم :
( گوڵه گه‌نمه كۆچهریهكهم ، بابهسبێ و ئیتر وازبێنه
لهیادیشا له‌خه‌م گه‌ڕێ ناوی ئه‌م باسه مه‌هێنه
تۆ ته‌ماشای دونیا بكه چه‌ند زوو ده‌ڕوا و چه‌ند گۆڕاوه
تۆ بڕوانه ئاشقان ، چه‌ند براوه و چه‌ند دۆڕاوه )
ئه‌م گۆرانیه هۆنراوه‌ی: سه‌ركه‌وت ڕه‌سوڵ، ئاوازی : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا، دابه‌شكردنی مۆسیقا: شاپوور .
8/ گوڵ فرۆش: هۆنراوه‌ی : سه‌ركه‌وت ڕه‌سوڵ، ئاواز‌و دابه‌شكردنی مۆسیقا: زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
9/ هه‌ریادت ماوه : هۆنراوه‌ی : سه‌ركه‌وت ڕه‌سوڵ ، ئاواز‌و دابه‌شكردنی مۆسیقا : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
10/ هاگولێ : ئه‌م گۆرانیه له‌ئاوازو هۆنراوه‌ی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره ( محه‌مه‌د عارف جزیری 1912_17/12/1986) ، دابه‌شكردنی مۆسیقا : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا .
11/ بۆچی هاتی : هۆنراوه‌ی : سه‌ركه‌وت ڕه‌سوڵ ، ئاواز: بژار دیلان ، دابه‌شكردنی مۆسیقا : شاپوور.
12/ دووری تۆ : هۆنراوه‌ی : سه‌ركه‌وت ڕه‌سوڵ ، ئاواز‌و دابه‌شكردنی مۆسیقا : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا جیاله‌وه‌ی زۆربه‌ی ئاوازه‌كانی هی خۆیه‌تی ، سوودی له‌هونه‌رمه‌ندان بۆ پێدانی ئاواز وه‌رگرتووه زیاتر ئه‌و ئاوازانه‌ی هه‌ڵبژاردووه كه سه‌رنجڕاكێش و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ست و نه‌ستی زه‌كه‌ریا داناوه ، یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ند و هاوڕێ ژه‌نیارانه‌ی كه‌كاری مۆسیقای له‌گه‌ڵدا كردووه و ئاوازی ئه‌وی خوێندووه هونه‌رمه‌ند ( بژاردیلان) ه ده‌رباره‌ی زه‌كه‌ریا ده‌ڵێت( خۆشترین شت له‌لای زه‌كه‌ریا ، وه‌رگرتنی ئاوازه..! جا له‌هه‌ركه‌سێك بێ ؟! ده‌زانێ چی وه‌رده‌گرێ و چی ده‌ڵێت ، هه‌موو ئاوازێك ناخوێنێ ، به‌یه‌كه‌وه زۆر كارمان كردووه ، من زۆر سه‌رسامم به‌كاره‌كانی و ده‌زانم له‌كاری هونه‌ریدا چی ده‌وێت..؟!)
( 6).
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌رسێ ئه‌لبوومه هونه‌رییه‌كه‌ی ( تۆهاتی و بگه‌ڕێوه و دایه ) ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باش و له‌لای جه‌ماوه‌ر ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی ئاشنابووه، هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا له‌ڕێكه‌وتی (28/4/2001) ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان و به‌زێد و نیشتمانه‌كه‌ی شاد ده‌بێته‌وه، هونه‌رمه‌ند زۆر تامه‌زرۆیی دیداری ههوادارهكانیهتی ، له‌پێناو ئاشنابوون به هۆگرانی مۆسیقا و ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی، دوو گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگ سازده‌كات، دوای (16) ڕۆژ مانه‌وه‌ی له‌شاری هه‌ولێر ، به‌هاوكاری كۆمپانیای ( مۆن لایت) له‌ڕێكه‌وتی ( 14/5/2001) له‌یاریگای هه‌ولێر هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا و جه‌ماوه‌رێكی زۆر هۆگرانی ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی به‌شداربوون، دوای حه‌وت ڕۆژ له‌ڕێكه‌وتی (21/5/2001) له‌شاری سلێمانی به‌هاوكاری ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی خاك ،به‌ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر ئاهه‌نگی سازكرد و به گۆرانیه دڵنشینهكانی( ڕێبواری ماندوو ، ئازیزوانابێ، ئاگر كه‌تیه دلێ من ، بهوبهو ، ئای له‌من ، بگه‌ڕێوه ، نه‌مزانی و تۆهاتی) له‌نزیكه‌وه پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كرد(7).
دوای سازدانی ئه‌و دووگهوره ئاهه‌نگه له‌شاری ( هه‌ولێر و سلێمانی) زه‌كه‌ریای هونه‌رمه‌ند گه‌ڕایه‌وه هه‌نده‌ران،
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا جارێكی دیكه هونه‌رمه‌ند ئه‌لبوومی چواره‌می له‌ساڵی (2002) به‌ناوی ( ڕۆژگار) بڵاوكرده‌وه و په‌یمان و سۆزی نوێی دایه‌وه بهههوادارهكانی و سه‌رله‌نوێ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بۆلای هونه‌ر و به‌رهه‌مه‌كانی په‌لكێش كرده‌وه و خۆشی و چێژی هونه‌ری پێ به‌خشینه‌وه،
گۆرانییه‌كانی ئه‌لبوومی ( ڕۆژگار)
1/ ڕۆژگار ... هۆنراوه‌ی : شاڵاو، ئاماده‌كردن : شاپوور
ئاواز و دابه‌شكردنی مۆسیقا : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا .
2/ نه‌تبینم ... هۆنراوه‌ی : جهبارحهبیب، ئاماده‌كردن : چنار تهپهچیك ، ئاواز و دابه‌شكردنی مۆسیقا : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا . هونه‌رمه‌ند ئه‌م گۆرانییه‌ی ( نه‌تبینم) به‌شێوه‌یه‌كی جوان و سه‌رنج ڕاكێش كلیپ كردووه.
3/ بۆچی ... هۆنراوه‌ی : شاڵاو، ئاماده‌كردن : شاپوور ، ئاواز و دابه‌شكردنی مۆسیقا : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
4/ دیلانه ... هۆنراوه‌ی : ئه‌دیب چه‌لكی و كاردۆ برادۆستی ، ئاواز و دابه‌شكردنی مۆسیقا : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا .
5/ هه‌ڵپه‌ڕكێ ... هۆنراوه‌ی : جهبارحهبیب، ئاماده‌كردن : چنار تهپهچیك، ئاواز و دابه‌شكردنی مۆسیقا : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا .
6/ به‌سه‌رهاتی ... هۆنراوه‌ی : شاڵاو، ئاماده‌كردن : شاپوور ،ئاواز و دابه‌شكردنی مۆسیقا : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا .
7/ سوهام ... هۆنراوه‌ی : ئه‌دیب چه‌لكی، ئاماده‌كردن : چنار تهپهچیك ، ئاواز : فۆلكلۆر، دابه‌شكردنی مۆسیقا : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا .
8/ یاران ...هۆنراوه‌ی : ئیسماعیل خورماڵی، ئاواز : فۆلكلۆر ، ئاماده‌و دابه‌شكردنی مۆسیقا : شاپوور.
9/ گوڵاڵه ...هۆنراوه‌ی : عه‌بدولڕه‌حمان بێلاف ، ئاماده‌كردن : شاپوور، ئاواز و دابه‌شكردنی مۆسیقا : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا .
10/ تو نازا نه‌كه ... هۆنراوه‌ی : كاردۆبرادۆستی ، ئاماده‌كردن : چنار تهپهچیك، ئاواز و دابه‌شكردنی مۆسیقا : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا .
11/ وه‌ره‌وه ... هۆنراوه‌ی : شاڵاو، ئاماده‌كردن : شاپوور ،ئاواز و دابه‌شكردنی مۆسیقا: زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا .
12/ گوڵێ ... هۆنراوه و ئاواز و دابه‌شكردنی مۆسیقا : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا ، ئاماده‌كردن شاپوور .
13/ ساڵانا ... هۆنراوه و ئاوازی : فۆلكلۆر ، ئاماده‌كردنی : شه‌ریف قه‌یران ، دابه‌شكردنی مۆسیقا : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
14/ تاكه‌ی ...هۆنراوه‌ی : جه‌بار حه‌بیب ، ئاواز و دابه‌شكردنی مۆسیقا : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا ، ئاماده‌كردن شاپوور .
15/ كوردستان ...
( گوێ بنێ به‌كێل و قه‌بری شه‌هیده‌وه هاوار ئه‌كا
گوێ بنێ به‌دۆڵ و سینه‌ی چیا ته‌وه هاوار ئه‌كا
هه‌رهه‌موومان له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌داین ئه‌ی كوردستان
له‌ڕێی تۆدا هه‌ر له‌ڕیزی پێشه‌وه‌داین ئه‌ی كوردستان
ژیانی تۆ ئازادی تۆ یه‌كسانه به‌مه‌رگی ئێمه
كوردستان كوردستان ) .
هۆنراوه‌ی كوردستان : ئیسماعیل خورماڵی و ئه‌دیب چه‌لكی ، ئاواز و دابه‌شكردنی مۆسیقا : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا جیا له‌وه‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازی له كار و بهرههمههونهرییهكانی ده‌كرا و گوێگرێكی زۆری له‌ده‌وری هونه‌ره‌كه‌ی كۆكرده‌وه، بێگومان له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانیشه‌وه جێی سه‌رنج و ستایش و خوێندنه‌وه بوو ، یه‌كێك له‌هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی بواری مۆسیقای كوردی و ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا كاری هونه‌ریی كرد ، هونه‌رمه‌ندی مۆسیقاژه‌ن ( سه‌یدئه‌حمه‌د ڕواندزی ) ده‌رباره‌ی ده‌نگ و توانای هونه‌ریی گۆرانیگوتنی زه‌كه‌ریا ده‌ڵێت ( هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا خاوه‌نی ده‌نگێكی ڕه‌سه‌ن و تایبه‌ته، گه‌روویه‌كی زۆر دڵگیر و سه‌ركه‌وتووی هه‌یه ، له‌ڕووی ئهداكردنهوه ، له‌باره‌ی چینه ده‌نگی زه‌كه‌ریا ، له‌چینی تینۆرهوه گۆرانی ده‌ڵێت ، هه‌روه‌ها ئه‌و چینه ده‌نگییه‌ی ئه‌و زۆر پێی ئاسووده‌یه ، چینه ده‌نگی ( سی ) یه له‌به‌رهه‌مه‌كانی دا دیاره له‌سه‌ر تۆنی (سی) گۆرانی ده‌خوێنێ، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر (لا) ش گۆرانی ده‌ڵێ ئه‌وه‌ش تایبه‌تمه‌ندیه‌كی خۆی هه‌یه له قوڕگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌دا به‌دی ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش كه‌م هونه‌رمه‌ند ده‌توانێ له‌سه‌ر ئه‌و تۆنه ده‌نگیانه گۆرانی بڵێ ، ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن سه‌لیقه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌بێ له‌سه‌ر ده‌نگی به‌رز گۆرانی بڵێن) (8) .
هونه‌رمه‌ند له‌ساڵی (2004) ئه‌لبوومێكی دیكه‌ی خسته سه‌رخه‌رمانی هونه‌ریی خۆی و زیاتر له‌نێو جه‌ماوه‌ردا سه‌رنج ڕاكێشتر و خۆشه‌ویست تر بوو ، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ش ناوی ( تێلیناز) بوو، پێكهاتووه له ( 15) تراك ،
گۆرانییه‌كانی ئه‌لبوومی تێلیناز ..
1/ تێلیناز ... هۆنراوه‌ی : ئه‌دیب چه‌لكی، ئاواز‌و دابه‌شكردنی زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
2/ بۆ په‌شیمانی... هۆنراوه‌ی : شاڵاو، ئاواز‌و دابه‌شكردنی زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
3/ ژیان بێ تۆ ... هۆنراوه‌ی شاڵاو، ئاواز‌و دابه‌شكردنی زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
4/ شاهژنا ڕۆژهه‌ڵاتی ... هۆنراوه‌ی : ئه‌دیب چه‌لكی ، ئاواز‌و دابه‌شكردنی زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
5/ له‌دوو دڵیت وازبێنه ... هۆنراوه‌ی : جه‌بار حه‌بیب ، ئاواز‌و دابه‌شكردنی زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
6/ وارێ ئه‌سمه‌ر ... هۆنراوه‌ی : ئه‌دیب چه‌لكی، ئاواز‌و دابه‌شكردنی زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
7/ چۆن وانابێ ... هۆنراوه‌ی : جه‌بار حه‌بیب، ئاواز‌و دابه‌شكردنی زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
8/ وارێ من ... هۆنراوه‌ی : عه‌بدولڕه‌حمان حاجی ، ئاواز: (زاهید بریفكانی11/11/1967_ 20/3/2016) ، دابه‌شكردنی زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
9/ تۆم ناوێ ... هۆنراوه‌ی : جه‌بار حه‌بیب، ئاواز‌و دابه‌شكردنی زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
10/ مه‌یلی وڵات ... هۆنراوه‌ی : ئیسماعیل خورماڵی ، ئاواز‌و دابه‌شكردنی زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
11/ وه‌ره ساقی ... هۆنراوه‌ی : جه‌بار حه‌بیب، ئاواز‌و دابه‌شكردنی زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
12/ ئاگری عیشق ... هۆنراوه‌ی : سه‌ركه‌وت ڕه‌سوڵ ، ئاواز‌و دابه‌شكردنی زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
13/ وه‌ره سه‌رمایه ... هۆنراوه‌ی : شاڵاو، ئاواز‌و دابه‌شكردنی زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
14/ شڤانێ گارێ ... هۆنراوه‌ی : ئه‌دیب چه‌لكی، ئاواز‌و دابه‌شكردنی زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
15/ سه‌رگه‌ردانی ... هۆنراوه‌ی : جه‌بار حه‌بیب، ئاواز‌و دابه‌شكردنی زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
ئاماده‌كردنی مۆسیقای هه‌موو گۆرانییه‌كانی ئه‌لبوومی
( تێلیناز) له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ( چنار تهپهچیك) ئاماده‌كراوه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی پێنجه‌م ئه‌لبوومی و چه‌ند كلیپێكی له‌ڕێی كه‌ناڵه ئاسمانی و لۆكاڵییه‌كانه‌وه ، هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا دوای پرۆسه‌ی ئازادی ، به‌رهه‌مێكی ناوازه‌ی به‌كلیپ تۆماركرد‌و بڵاوكرده‌وه، ئه‌ویش تێكهه‌ڵكێشێك بوو له گۆرانی و سروود به‌ناوی ( بۆكوردستان) ...
( ئه‌م خاكه جوانه بۆمن ژیانه
ڕۆح و گیانم به‌فیدای كوردستانه
چاوی هه‌مووانه هیوای دڵانه
چهندشیرینه بووكی جوانی ژیانه
لانه‌ی ئه‌وینم سه‌رچاوه‌ی ژینم
كوردستان هه‌رتۆی چاره‌ی برینم .... )
له‌تێكستی( سامی ئه‌رگووشی) و ئاواز و دابه‌شكردنی مۆسیقا خودی هونه‌رمه‌ند بووه، ئه‌م به‌رهه‌مه له‌هه‌موو بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كاندا به‌شێوه‌ی به‌رفراوان له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه بڵاو ده‌كرایه‌وه.
له‌ساڵی (2007) هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا ، به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیار و تێكستی شاعیران، شه‌شه‌مین ئه‌لبوومی خۆی كه‌پێكهاتبوو له (12) تراك به‌ناوی ( گه‌نجی پیر ) به‌شێوازێكی نوێ بڵاوكرده‌وه، هه‌وادارانی ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی خۆشحاڵ كرده‌وه ،یه‌كێك له‌خه‌سڵه‌ته‌كانی هونه‌رمه‌ند له‌كاتی چڕینی گۆرانی و تۆماركردنی دا جیا له‌دیالێكتی سۆرانی ، به دیاڵێكتی كرمانجی گۆرانی خوێندووه‌و مه‌به‌ستی بووه زیاتر له‌ڕێی هونهرهیهكهیهوه گه‌نج و لاوی هه‌ردوو دیالێكت چێژی هونه‌ری وه‌ربگرن و ئاره‌زووی له‌نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو دیالێكت بووه، گۆرانییه‌كانی ئه‌لبوومی ( گه‌نجی پیر) :
1/ دره‌نگ هاتی ... هۆنراوه‌ی : سامی ئه‌رگووشی ، ئاماده‌كردنی : زه‌فه‌ر ،، ئاواز‌و دابه‌شكردنی : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
2/ گوڵێ ... هۆنراوه‌ی : سامی ئه‌رگووشی ، ئاماده‌كردنی : چنار تهپهچیك ،، ئاواز‌و دابه‌شكردنی : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
3/ كیژێ نه‌كه‌ی ... هۆنراوه‌ی : شاڵاو، ئاماده‌كردنی : چنار تهپهچیك ،، ئاواز‌و دابه‌شكردنی : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
4/ من تو نه‌ڤی ... ئه‌م گۆرانییه ئاوازی هونه‌رمه‌ند ( ته‌حسین ته‌ها 25/10/1941_28/5/1995) یه، پێشتر هونه‌رمه‌ند ته‌حسین ته‌ها به‌تێكستێكی دیكه خوێندوویه‌تی ، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا ئه‌و گۆرانییه‌ی دووپاته كردۆته‌وه به‌ڵام به‌تێكستێكی دیكه..!
هۆنراوه‌ی : سامی ئه‌رگووشی، ئاماده‌كردنی : چنار تهپهچیك ،، ئاواز: ته‌حسین ته‌ها .
5/ گه‌نجی پیر ... هۆنراوه‌ی : سامی ئه‌رگووشی ، ئاماده‌كردنی : زه‌فه‌ر ،، ئاواز‌و دابه‌شكردنی : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
6/ تۆم ده‌وێ ... هۆنراوه‌ی : سامی ئه‌رگووشی ، ئاماده‌كردنی : چنار تهپهچیك ،، ئاواز‌و دابه‌شكردنی : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
7/ جارێ دڵ ده‌ده‌ی ... هۆنراوه‌ی : شاڵاو ، ئاماده‌كردنی : چنار تهپهچیك ،، ئاواز‌و دابه‌شكردنی : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
8/ ڕۆژی به‌ختم ... هۆنراوه‌ی : سامی ئه‌رگووشی ، ئاماده‌كردنی : چنار تهپهچیك، ئاواز‌و دابه‌شكردنی : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
9/ بۆمن به ... هۆنراوه‌ی : سامی ئه‌رگووشی، ئاماده‌كردنی : چنار تهپهچیك، ئاواز‌و دابه‌شكردنی : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
10/ ده‌ردێ ته ... هۆنراوه‌ی : سامی ئه‌رگووشی ، ئاماده‌كردنی : چنار تهپهچیك، ئاواز‌و دابه‌شكردنی : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
11/ عیشقت ... هۆنراوه‌ی : شاڵاو، ئاماده‌كردنی : چنار تهپهچیك ،، ئاواز‌و دابه‌شكردنی : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
12/ چۆن دڵت دێ ... هۆنراوه‌ی : سامی ئه‌رگووشی ، ئاماده‌كردنی : چنار تهپهچیك، ئاواز‌و دابه‌شكردنی : زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.
هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا ڕاسته سه‌ره‌تا له‌ڕێی ژه‌نینی ئامێری مۆسیقاوه هه‌نگاوی بۆ‌نێو دنیای هونه‌ر هه‌ڵگرت ، به‌ڵام به‌هۆی حه‌زو ئاره‌زوو و خۆشه‌ویستی بۆ هونه‌ره‌كه‌ی توانی له‌ڕێی گۆرانیگوتنه‌وه خۆی زیاتر بناسێنی و خۆی دروست بكات و گه‌نج و لاوی كورد له‌ده‌وری هونه‌ره‌كه‌ی كۆبكاته‌وه ، هه‌رچه‌نده ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆشه به‌توانایه له هه‌نده‌رانه‌وه بوونی خۆی سه‌لماند و له‌ناوه‌وه‌ی وڵات پێگه‌یه‌كی فراوانی هونه‌ریی بۆخۆی دروست كرد، لهههرگهڕانهوهیهكی بۆ كوردستان به‌هه‌گبه‌یه‌كی پڕه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئه‌لبومێكی نوێی پێشكه‌ش بهههوادارهكانی كردووه،
سه‌باره‌ت به‌ده‌نگ و هونه‌ر و گۆرانییه‌كانی زه‌كه‌ریا ، هونه‌رمه‌ندی بواری شانۆ و درامای كوردی و نووسه‌ری شانۆ و دراما ( ئه‌حمه‌د سالار، 1947 سلێمانی ) له‌دیدارێكدا به‌وشێوه‌یه خوێندنه‌وه‌ی بۆ هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا كردووه :
(كاتێك گوێمان له‌ده‌نگی زه‌كه‌ریا بوو، وتمان ئه‌مه ده‌نگێكی گه‌نجانه‌یه‌و خواست و ویستی زیاتر بوو بۆ هونه‌ره‌كه‌ی، هه‌روه‌ها بیسه‌ریشی زیاتر له‌چاو هونه‌رمه‌نده‌كانی تر له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا بۆ په‌یدابوو ، هونه‌ری گۆرانی گوتن له‌سێ شت پێكدێت ( میوزیك، ده‌نگ و تێكست) ئه‌مانه سه‌ره‌كیترین شتن بۆ سه‌ركه‌وتنی هونه‌رمه‌ند، زه‌كه‌ریا توانیویه‌تی هه‌رسێكیان بخاته نێو گوڵدانێكهوه و كۆیان بكاته‌وه)
( 9).
هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا له‌پایزی ساڵی (2008) جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان، به‌هاوكاری كۆمه‌ڵێك ژه‌نیاری به‌توانا له‌ڕێكه‌وتی ( 27/11/2008) له‌شاری هه‌ولێر ئاهه‌نگێك سازده‌كات به‌ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر و هه‌وادارێكی زۆر،ئه‌وه‌ی له‌یادمه ئه‌و ئاهه‌نگه تایبه‌ته له‌ڕێی كه‌ناڵی ئاسمانی ( زاگرۆس) ه‌وه ڕاسته‌وخۆ په‌خش و بڵاوكرایه‌وه.
زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا و پێشكه‌شكردنی ئه‌لبوومێكی دیكه، خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت (7) حهوتهمین ئه‌لبوومی خسته سه‌ر خه‌رمانی هونه‌ریی خۆیی ، ئه‌و ئه‌لبوومه نوێیه ئه‌ویش پێكهاتووه له (12) تراك ( قه‌ده‌ر، ماچ ، نیگای پڕگۆ ، له‌گه‌ڵ تۆ، جانام ، بێ دڵ هشتم ، له‌مه‌یخانه، چاوه‌ڕێتم ، ته‌نیایی، ڕۆژانی خۆشه‌ویستی ،بێیته‌وه و ئه‌وین وانییه) ، زه‌كه‌ریای هونه‌رمه‌ند جیاواز له ئه‌لبوومه هونه‌رییه‌كانی دیكه‌ی ، ڕاو بۆچوون و پێشنیاری له‌سه‌ر ئه‌لبوومی ( لاپه‌ڕه‌ی سپی ) هه‌یه و ده‌ڵێت ( بۆ هاوكاریی ئه‌و منداڵانه‌ی بێكه‌س ، بێ سه‌رپه‌رشت و هه‌ژارن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته قوربانیی شه‌ڕ و له‌به‌رنه‌بوونی و هه‌ژاری ناتوانن درێژه به‌په‌روه‌رده‌و خوێندن بده‌ن، وه‌كو هه‌وڵێك بۆ دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ ئه‌وان ، بیرم له‌دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خێرخوازی به‌ناوی ( لاپه‌ڕه‌ی سپی) كرده‌وه .
موزیك جگه‌رگۆشه‌م ، منداڵیم ، هه‌ستم ، دڵم ، وڵاتم ، زێدی له‌دایكبوونم، خۆشه‌ویستی خاكم ، عه‌شقی هه‌ره‌گه‌وره و هونه‌رمه، ئه‌م ئالبوومهم ئاماده‌كردووه ده‌ربڕی منداڵیم خۆزگه هیواكان و ژیانمه ، ئه‌م لاپه‌ڕه سپییه ڕه‌نج و شه‌ونخوونی و ماندوویه‌تی و كاری بێ وچان و دڵسۆزانه‌ی دووساڵی ته‌مه‌نمه، منداڵی و گه‌نجێتی خۆشترین سه‌رده‌می ژیانی مرۆڤن ،له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌می بیرۆكه‌ی ( لاپه‌ڕه‌ی سپی ) دا ویستم ئه‌م به‌رهه‌مه وه‌كوو دیارییه‌ك پێشكه‌ش به‌و منداڵانه بكه‌م كه مه‌رگ ، سته‌م ، خوێن ، نه‌بوونی و هه‌ژارییان بینیوه، ئه‌م دیاریه لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی خزمه‌تێكی ساده‌ی مرۆڤانه‌یه،گه‌ر بتوانم شتێكی وا بكه‌م و به‌هاوكاری و پشتگیری هه‌مووتان ئاوڕێك له‌و منداڵانه بده‌ینه‌وه) (10).
دوای تۆماركردنی حه‌وت ئه‌لبووم و ئه‌نجامدانی (9) كلیپ له كوردستان و باكوری كوردستان و ئه‌سته‌نبوڵ و وڵاتی سوید، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باش و پێشوازییه‌كی فراوانی له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه لێكرا ، به‌ڵام بهداخهوههونهرمهند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا له گۆڕه‌پانی هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی و ئاوازدانان دووركه‌وته‌وه،
ئه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌ناو جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا هه‌بوو، وه ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆری ئاراسته‌كرا له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌لوتكه‌ی گه‌شانه‌وه‌ی هونه‌ریدا بوو دووركه‌وته‌وه، ته‌نانه‌ت دووركه‌وتنه‌وه‌ی زه‌كه‌ریا له‌گۆرانیگوتن له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانیشه‌وه بووه جێی باس و تێڕامان، هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی مۆسیقا و گۆرانی ( مه‌زهه‌ری خالقی، 1938 سنه) له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت ( هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا توانی جوڵه‌یه‌ك له‌نێو موزیكی كوردی دروست بكات، هه‌روه‌ها زرۆیش حهزلهدهنگ و ستایله‌كه‌ی ده‌كه‌م، به‌ڵام ڕه‌خنه‌شم لێی هه‌یه به‌هۆی بوونی كاری تایبه‌تی خۆی كه‌مێك له‌هونه‌ره‌كه‌ی دووركه‌وته‌وه و ئیتر نه‌گه‌ڕاوه شوێنه‌كه‌ی پێشووتری ، نه‌ده‌با له‌م كاته‌دا زه‌كه‌ریا ڕوو له‌كاری تربكات ، چونكه هونه‌ری كوردی پێویستی به‌كه‌سانی له‌م شێوه‌یه هه‌یه) (11) .
دوای (13) ساڵ دووركه‌وتنه‌وه له هونه‌ری گۆرانیگوتن، هێشتا ده‌نگ و هونه‌ری زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا له‌نێو جهماوهركهیدا بره‌وی ههیهوچاوهڕێن ڕۆژێك له‌ڕۆژان به به‌رهه‌می نوێوه بگه‌ڕێته‌وه نێو دنیای هونه‌ر، سه‌باره‌ت به‌وماوه درێژه‌ی دابڕانی زه‌كه‌ریا له‌دنیای ئاواز‌و گۆرانی و داواكردنی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی له‌بازاڕدا ، پرسیارم ئاراسته‌ی كاك ( ئهمجهدئهسعهد مه‌جید) خاوه‌نی تۆمارگای ( ناز) كرد و به‌وشێوه‌یه ده‌رباره‌ی هونه‌رمه‌ند دووا : ( هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا یه‌كێك بوو له‌و گه‌نجه ده‌نگخۆشانه‌ی له‌ساڵی 1998 وه له‌نێو دنیای هونه‌ری گۆرانیدا ده‌ركه‌وت ، پاشان چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه‌ی بڵاو بۆوه ،ئێمه وه‌ك تۆمارگای ناز به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له سیدی ئۆرجیناڵ و كۆپی مان له‌به‌رهه‌مه‌كانی فرۆشت، به‌ڕاستی هونه‌ری كوردی برده لوتكه‌و له‌ناو گه‌نجدا به‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه خۆیی و هونه‌ره‌كه‌ی خۆشه‌ویست تركرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وده‌نگه خۆشه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه دابڕا له‌هونه‌ر ، نه‌ده‌بوو دووربكه‌وێته‌وه به‌ڵام ئێستاش هه‌وادارانی ده‌نگی زه‌كه‌ریا سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و داوای به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كه‌ن ، خۆزگه جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆسه‌ر هونه‌ری گۆرانی گوتن ) ( 12) .
له‌ڕێكه‌وتی ( 28/8/2017) له‌بۆنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ، له‌نزیكه‌وه به‌خزمه‌تی هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا گه‌یشتم، له‌و ماوه كورته‌دا وێڕای ده‌ستخۆشیی بۆ ئه‌و كاره هونه‌رییه جوانانه‌ی پێشكه‌شی گه‌نجینه‌ی هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی كوردی كردوه، هه‌روه‌ها پێم ووت ده‌زانی له‌وكاته‌ی هه‌نگاوت بۆناو هونه‌ری گۆرانی گوتن هه‌ڵگرت و ئه‌و به‌رهه‌مه نایابانه‌ت تۆماركرد، چ كاریگهرییهكهت له‌سه‌ر ڕه‌وتی هونه‌ری كوردی دانا‌و گه‌نج و لاوی كورد به‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه ئاشناكردهوه به گۆرانی و میلۆدی به‌سۆزی كوردی ، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ده‌بوو به‌وشێوه‌یه دووربكه‌ویته‌وه و چونكه ئێستاش ههوادارهكانت چاوه‌ڕێی كاری نوێت لێده‌كه‌ن ، ئێوه‌ی هونه‌رمه‌ند موڵكی جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكی كوردستانن، به‌هه‌رحاڵ وه‌ڵامێكم ده‌ست نه‌كه‌وت ته‌نها جگه لهخۆشحاڵبوون و سوپاسگوزاری ؟!
دوای حه‌وت ساڵ دووركه‌وتنه‌وه له‌گۆرانی گوتن و دوور له‌جه‌ماوه‌ر و هه‌واداره‌كانی ، هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی به‌شداری ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی له‌ڕێكه‌وتی ( 22/9/2017) له‌یاریگای ( فره‌نسۆ حه‌ریری) به‌بۆنه‌ی ( ڕیفراندۆم) ه‌وه كرد، دوای ئه‌و ماوه درێژه جارێكی دیكه زه‌كه‌ریا له‌ڕێی شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كانه‌وه ده‌ركه‌وته‌وه، دوای گوێگرتن له‌ده‌نگ و گۆرانییه‌كانی له‌و بۆنه پیرۆزه‌دا پێشكه‌شی كرد، خۆزگه‌م ده‌خواست كه به‌شدار نه‌بووایه، من نهمۆسیقیم و نه گۆرانیبێژ ، به‌ڵام ده‌نگ و ئه‌دای ئه‌و زه‌كه‌ریایه نه‌بوو كه‌له‌ڕێی ئه‌لبوومه‌كانی و كلیپه‌كانی گوێ بیستی كاره هونه‌رییه‌كانی ببووین، ده‌ركه‌وت توانای ده‌نگی هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا ته‌نها له ستۆدیۆیه و ڕاستهوخۆبهرامبهر جه‌ماوه‌ر ناتوانێ به‌و ده‌نگه پڕ سۆزه‌ی گۆرانی بچڕێ ، دیاره ئه‌وه ته‌نها ڕای من نییه به‌ڵكو هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار و گۆرانیبێژ ( فه‌رهه‌نگ غه‌فور) ئه‌ویش هه‌مان ڕای هه‌یه (هونه‌رمه‌ندێكی به‌توانا و بلیمه‌تی وه‌كو زه‌كه‌ریا له‌ستۆدیۆدا ئیمپراتۆره و ده‌توانم بڵێم له‌لایه‌نی ده‌نگه‌وه زۆر به‌توانایه، به‌ڵام كاتێك به‌لایڤ گۆرانی ده‌ڵێ ڕه‌نگه زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت ڕهخنهكهشم بونیاد نهره نه‌ك ڕوخێنه‌ر) ( 13).
به‌هه‌رحاڵ منیش مه‌به‌ستم كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های توانای به‌رزی هونه‌ری زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵلا نییه ، به‌ڵكو من وه‌ك گوێگر و هونه‌ردۆستێكی مۆسیقا و گۆرانی كوردی ، ئاواتمه كه هونه‌رمه‌ند جارێكی دیكه به‌گوڕو تینێكی زۆر و به‌میلۆدی و تێكستی نوێوه بگه‌ڕێته‌وه و سه‌رله‌نوێ ڕۆحی هه‌واداره‌كانی ئاوێته‌ی ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی بكاته‌وه ، ده‌خوازم نه‌ك ته‌نها هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵلا، به‌ڵكو هیوادارم هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش و ده‌نگ ناسك ( زیاد ئه‌سعه‌د) ئه‌ویش بگه‌ڕێته‌وه گۆڕه‌پانی مۆسیقا و گۆرانی و سه‌رله‌نوێ گوڵزاری مۆسیقا و گۆرانی ڕازاوه‌تر بكه‌نه‌وه،
هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا ، له‌ساڵی (2011) له‌گه‌ڵ خاتوونێكی كورد ، ژیانی هاوبه‌شی پێكهێناوه‌و خاوه‌نی (2) جگه‌رگۆشه‌یه.
سڵاو له هونه‌ر و ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییه ناوازانه‌ی پێشكه‌شی گه‌نجینه‌ی گۆرانی كوردیت كرد.
ته‌مه‌نداری و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دنیای مۆسیقا و گۆرانی بۆ ده‌خوازم.
جه‌مالی ده‌لاك ( 23/10/2023) هه‌ولێر .
سه‌رچاوه :
(1) گۆڤاری گوڵان ، ژماره( 827) له 2/3/2011 ، لاپه‌ڕه( 56).
(2) هونه‌رمه‌ند( ئازاد قه‌ره‌داخی) ده‌رباره‌ی هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا سه‌رده‌می منداڵی پێبه‌خشیم و دواتر ژماره مۆبایلی كاك ( نوره‌دین ) براگه‌وره‌ی هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵای پێدام و كاك نوره‌دین زانیاری سه‌باره‌ت به‌ساڵی له‌دایكبوون و بڕوانامه‌و ساڵی چوونی بۆهه‌نده‌ران پێدام، ڕۆژی چوارشه‌ممه ( 18/10/2023) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی .
(3 و 10)كتێبی ( زه‌كه‌ریای كورد) كۆكردنه‌وه‌ی ( دڵدار داڵه‌ڕێ) لاپه‌ڕه( 75).
(4 و 6 و8 )دیداری هونه‌ریی هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا ، كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان ، پێشكه‌شكردنی ( خانزاد سه‌عدی) ، یوتوب ( 26/8/2022).
(5)ڕۆژنامه‌ی ( هاوڵاتی) ژماره( 777) له ( 26/10/2011) ئا: چراشهماڵ.
(7) زه‌كه‌ریا و جه‌ماوه‌ر پێكه‌وه گۆرانیی ده‌ڵێن ،( سه‌نگه‌ر زرار) گۆڤاری پشووی كوردستانی نوێ ، ژماره( 22) ی حوزه‌یران و ته‌مموزی (2001) .
(9 و 11 و 13 ) هونه‌ری زه‌كه‌ریا له‌نێوان ڕه‌خنه و داهێناندا ... ئاماده‌كردنی ڕۆشنا عومه‌ر ... گۆڤاری گوڵان.
(12) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (ئه‌مجه‌د ئه‌سعه‌د) خاوه‌نی تۆمارگای ناز ، ڕێكه‌وتی (17/10/2022) .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.