دوای چركردنه‌وه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مشه‌وی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بانگه‌وازێكی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی و جیهان كرد.
حوسام به‌دران ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له بانگهوازهكهدا بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی رۆژئاوا گوتی "ئێستا كاتی هه‌ڵگرتنی چه‌كه".
سه‌باره‌ت به وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و جیهانیش گوتی "ده‌بێت به‌په‌له هه‌نگاو بنێن بۆ دژایه‌تیكردن و ڕاگرتنی تاوانه‌كانی ئیسڕائیل".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مشه‌و هه‌ینی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل ده‌ستیان به هێرشێكی چڕ و گه‌وره كردووه بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه.
هه‌ر به‌هۆی ده‌ستپێكردنی ئه‌م هێرشه چڕه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل، هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی و ئینته‌رنێت به‌ته‌واوی له غه‌ززه پچڕاوه.
دانیێل هاگاری گوته‌بێژی سوپای ئیسڕائیل ئه‌مشه‌و هه‌ینی ئاشكرای كردبوو كه سه‌رجه‌م سه‌ربازانی سوپای وڵاته‌كه‌یان له‌سه‌ر سنووره‌كانی غه‌ززه خراونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه.
ڕاشیگه‌یاندبوو كه ئه‌مشه‌و سوپای ئیسڕائیل چالاكییه زه‌مینییه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه فراوانتر ده‌كات هاوشان له‌گه‌ڵ چڕی بۆردومانه ئاسمانییه‌كانیان له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه له‌مشه‌وه‌وه شه‌ڕه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین ده‌چێته قۆناغێكی نوێوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.