ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوای له حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق كرد، بڕیار له‌سه‌ر داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بده‌ن وه‌ك هه‌ڵوێستێك له‌به‌رامبه‌ر پشتگیرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسڕائیل له شه‌ڕی دژی غه‌ززه‌دا.
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: داوا له حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌م بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی، ده‌نگ له‌سه‌ر داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عیراق بده‌ن به‌هۆی پاڵپشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسڕائیل له شه‌ڕی دژی غه‌ززه‌دا.
له هه‌مانكاتیشدا داوای كرد سه‌لامه‌تی كارمه‌ندانی دبلۆماسی باڵیۆزخانه‌كان پارێزراوبن و به‌دووربن له‌هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك له‌لایه‌ن ملیشیاكانهوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه بۆ داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق چاوه‌ڕێی وه‌ڵام و بڕیاری حكوومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره ئه‌نجام نه‌ده‌ن، دواتر ئه‌وان هه‌ڵوێستی تر ده‌نوێنن.
ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها داواشی له سه‌رجه‌م لایه‌نگران و هاووڵاتییانی عێراق كرد هیچ هه‌ڵوێستێكی تاكڕه‌وی و تاكه‌كه‌سی ئه‌نجام نه‌ده‌ن و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دووربكه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی چه‌ك و توندوتیژی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.