Erbil 11°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 10:47

لە هەولێر (10)یەمین ماراسۆنى نێودەوڵەتى، گەورەترین چالاکى وەرزشى ساڵ بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ هەینی 2023.10.27، بە بەشداری ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی وه‌رزشی و به‌رپرسانی دیكه‌ و هەزاران وەرزشوان و وەرزشدۆست لە کوردستان و عیراق و جیهان لە (پیاوان، ئافرەتان، مندالان، گەنجان، بەساڵاچووان، خاوەن پێداویستى تایبەت) بەدروشمى (وەرزش کۆمان دەکاتەوە) (10)یەمین ماراسۆنى نێودەوڵەتى و گەورەترین چالاکى وەرزشى ساڵ لە هەولێرى پایتەخت بەرێوەچوو.
جێگەی باسە، ئەمساڵ ماراسۆنى نێودەوڵەتى هەولێر سێ راکردنی لە خۆی گرتبوو، ماراسۆنى تەواو (42کم) و راکردنى (12کم) و راکردنى (2کم)، لە کۆتاییشدا، لەڕێورەسمێکی شایستەدا خەڵات بە سەر براوەکانی هەرسێ بەشی ڕاکردنەکە  پێشکەش کرا به‌م شێوه‌یه‌:
 ئه‌بو به‌كر براوه‌ی پله‌ی یه‌كه‌می راكردنی چل و دوو كیلۆمه‌ترو سه‌دو نه‌وه‌دو پێنج مه‌تر بوو، له‌سه‌ر ئاستی دوازده‌ كیلۆمه‌تر حوسێن عزیز یه‌كه‌م بوو، له‌ دوو كیلۆمه‌تریش نزار مامه‌ند یه‌كه‌م بوو

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.