حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند کە بانکێكی تری نوێ دەبێتە یەکێک لەو بانکانەی کە بەشداری لە پرۆژەی "هەژماری من" دەکات.
حکوومەتی هەرێم ڕایگهیاند: بانکی نیشتمانیی عێراق (NBI) دەبێتە یەکێک لەو بانکانەی کە بەشداری لە پرۆژەی "هەژماری من" دەکات، بەمەش کۆی ژمارەی بانکە بەشداربووەکان دەبێتە 5 بانک، ئەوانیش بریتین لە بانکەکانی (Ashur، BBAC، Cihan وRT و NBI).
ئاماژهی بهوهش دا كه ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ دابینکردنی بانکی زیاتر لە بەردەم هاووڵاتییان کە بەرهەم و خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ بەشداربووان، سوودمەندبووان و مووچەخۆران پێشکەش دەکات، هەروەها هەنگاوێکە بۆ پەرەپێدانی کێبڕکێیەکی تەندروست لە کەرتی بانکی و خزمەتگوزارییە داراییەکانی.
جهختیشی كردهوه كه حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێشکەشکردنی ڕوونکردنەوە و بەرچاوڕوونی لەسەر ئۆفەر و رسووماتەکانی ئەو بانکانە بەردەوام دەبێت.
پێشبینیشی كرد کە هاوبەشی لەگەڵ بانکی NBI و بانکەکانی دیکە بەرفراوانتر بێت، بەتایبەتی چاوەڕێ دەکرێت لە ساڵی داهاتووەوە شێوازی پارەدانی دیجیتاڵی دەستەبەر بکرێت و بخرێتە خزمەت هاووڵاتییان و بانکی زیاتر بەشداری لە پرۆژەی "هەژماری من" بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.