وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م ئاگادارییه‌كی بۆ ئه‌و كه‌سانه بڵاو كرده‌وه كه خۆیان به كه‌سوكاری 171 روفاته دۆزراوه‌كه‌ی بیابانه‌كانی سه‌ماوه داده‌نێن و داوای لێ كردن بێن پشكنین دی ئێن ئه‌ی بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی شه‌هیدان له ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: سەبارەت بە روفاتی 171 کەس لە شەهیدانی ئەنفال لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی بیابانەکانی سەماوە، لەگەڵ چەندین رێکخراو و لایەنی پەیوەندیدار لە هەرێمی کوردستان و بەغدا گفتوگۆمان کردووە و گەیشتینە ئەو بڕیارەی کە لە ڕێی ئەم راگەیاندراوەوە داوا لەو کەسانه ده‌كه‌ین که بانگەشه دەکەن کەسوکاری شەهیدەکانن، لە رۆژی بڵاوکردنەوەی ئەم راگەیەندراوەوە لە ماوەی (15) رۆژدا دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی سامپڵ بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی (DNA).
ڕاشیگه‌یاند: لە دوای دەرکەوتنی ئەنجامەکانی ئەو پشکنینە، بەپێی ئەنجامەکە و بەڵگە و دۆکیۆمێنتەکان بڕیار لەسەر گەڕاندنەوەی روفاتەکان دەدرێت بۆ هەرێمی کوردستان و زێدی خۆیان.
وه‌زاره‌تی شه‌هیدان داواشی له کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوانی چەمچەماڵ و گەرمیان كرد ئه‌وانه‌ی کە هێشتا روفاتی کەسوکاریان نەهێنراوەتەوە، هاوکاریان بن لە پێدانی سامپڵ بۆ پشکنینی (دی ئێن ئەی) لەو ماوەیەی کە دیاریکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.