Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:08

نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى شه‌هيد ساڵح زرارى ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده و كه‌سوكار‌ى خوالێخۆشبوو فه‌رمانده‌ى ليوا شه‌هيد ساڵح زرارى كرد كه‌ له‌ چياى قه‌ره‌چووخ بريندار ببوو و ئه‌مڕۆ گيانى له‌ده‌ست دا.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى شه‌هيد ساڵح زرارى ده‌ربڕى و هيواى خواست يه‌زدانى مه‌زن گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

لاى خۆيانه‌وه‌ خانه‌واده‌ى شه‌هيد عه‌قيد ساڵح زرارى سوپاس و پێزانينيان بۆ په‌يوه‌نديى و سه‌ره‌خۆشى و هاوبه‌شيى  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.