Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:19

پۆلیسی دارستانی سلێمانی: له‌ پیرەمەگرون ژمارەیەك دار بەڕوو هەڵکەندراون و کەسانی سەرپێچیکار نادیارن

کوردستان TV
100%

پۆلیس رایگه‌یاند، لە سنوری ناحیەی پیرەمەگرون ژمارەیەك دار بەڕوو هەڵکەندراون و کەسانی سەرپێچیکار نادیارن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ی10ی2023 بڵاویكرده‌وه‌، دوای وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری لەسەر هەڵکەندنی چەند دارێکی بەڕوو لە سنوری ناحیەی پیرەمەگرون لەگوندی ( قازان )، دەست بەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگرون بەفەرمانی ئەفسەری بنکە گەیشتنە شوێنی دیاریکراو و بینیان کەوا چەند دارێکی بەڕوو بە شۆفڵ هەڵکەندراون کەژمارەیان نزیکەی(13) دار دەبێت و تەمەنیان لە نێوان ( 15 بۆ 20) ساڵ  دەبێت بەڵام هیچ کەس نەبینرا لەشوێنی داربڕینەکە.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە ڕادەستی دادوەرو کراوەو بۆ  وەرگرتنی ڕێکاری یاسای و دۆزینەوەی کەسی سەرپێچیکار .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.