دوای نامەی 110 ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكی بۆ حكومەتی ئەمریكا سەبارەت بە لێكۆڵینەوە لە پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و حەماس، ئەمجارە كۆنگرێسی ئەمریكا هەنگاوێكی دیكەی لە دژی توركیا ناوە.
دوای قسەكانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا سەبارەت بە ئیسرائیل و حەماس، كۆنگرێسی ئەمریكا نامەیەكی توندی ئاراستەی حكومەت و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كردووە.
كۆنگرێسمانەكان لە نامەكەیاندا داوایان لە حكومەتی ئەمریكا كردووە توركیا وەك تاوانباری سەرەكی و ئاسانكاری هێرشەكانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل بناسێنێت و ڕێوشوێنی توند بەرامبەر توركیا بگرێتەبەر.
كۆنگرێسی ئەمریكا داوا دەكات ڕێوشوێنی توند لەدژی توركیا بگیرێتەبەر
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.